ئاژانسى هاوار بڵاوی كردهوه كه سوپای توركیا و چهكدارانیان هێرشیان کردە سەر دوو گوندی ناوچەی زڕگان و شەڕڤانانی قەسەدەش وەڵامی هێرشەکەیان دایەوە و شەڕێکی سەخت ڕوویدا.
راشیدهگهیهنێت كه کەمێک لەمەوبەر سوپای توركیا و چهكدارانی سهر بهدهولهتى توركیا هێرشیان کردە سەر گوندەکانی عەین ئەلهەوا و تل وەرد سەربە ناوچەی زڕگان لە سەرێکانی.
ئاژانسى هاوار دهشڵێت ، شەڕڤانانی قەسەدە بە توندی وەڵامی هێرشەکەیان دایەوە و لە ئێستادا شەڕێکی سەخت لە ناوچەکە لە ئارادایە.
هاوکات سوپای توركیا دەوروبەری ناوچەی زڕگان تۆپباران دەکەن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.