Erbil 38°C ھەینی 20 شوبات 03:57

لە خۆپیشاندانەکانی کەربەلا 3 خۆپیشاندەر کوژران

12ی دیكەش برینداربوون
کوردستان TV
100%


كۆمسیۆنی باڵای مافەكانی مرۆڤ لە عێراق رایگەیاند كە شەوی رابردوو بەهۆی هەوڵی هێزە ئەمنییەكان بۆ بڵاوەپێكردنی خۆپیشاندانەكانی بەردەم كۆنسوڵخانەی ئێران لە شاری كەربەلا، سێ خۆپیشاندەر كوژراون و 12ی دیكەش برینداربوون.

لە راگەیەندراوێكدا كۆمسیۆنی باڵای مافەكانی مرۆڤ ئاماژەی بەوەكردووە كە شەوی رابردوو لە میانی خۆپیشاندانەكانی بەردەم كۆنسوڵخانەی ئێران لە شاری كەربەلادا، پێكھەڵپڕژان لە نێوان هێزە ئەمنییەكان و خۆپیشاندەراندا روویداوە.

بەپێی راگەیەندراوەكە، پێكھەڵپڕژانەكە لەو كاتەدا روویداوە كە هێزە ئەمنییەكان هەوڵیاندابوو بڵاوە بە خۆپیشاندەران بكەن.

لە راگەیەندراوەكەدا ئەوە خراوەتەڕوو كە لە ئاكامی پێكھەڵپڕژانەكەدا، سێ خۆپیشاندەر كوژراون و 12ی دیكەش برینداربوون.

شەوی رابردوو خۆپیشاندەران ئاڵای عێراقییان لەسەر دیواری كۆنسوڵخانەی ئێران لە شاری كەربەلا هەڵكرد و دواتر هەوڵیاندا كۆنسوڵخانە بسووتێنن، بەڵام لە لایەن هێزە ئەمنییەكانەوە رێگرییان لێكرا.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.