به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی ئیداره‌ی ڕاپه‌ڕین له ڕاگهێندراوێكدا ڕایگه‌یاند: له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانی پۆلیسی فریاكه‌وتن له‌ناو بازاڕ ژن و مێردێكیان له‌كاتی دزی كردن‌دا ده‌ستگیركرد.
له ڕاگهێندراوهكهدا هاتووه: نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه له شاری ڕانیه دوای ئه‌وه‌ی ژن و مێردێك سه‌ردانی دووكانه‌كانی زهڕهنگر ده‌كه‌ن له ناو شاری ڕانیه به‌مه‌به‌ستی كڕینی زێڕ، به‌ڵام له‌كاتی مامه‌ڵه‌كردندا چه‌ند پارچهزێڕێكیان له دووكانی زهڕهنگرێك دزی و دوای ئه‌وه‌ی ژن و مێرده‌كه زانیان خاوه‌نی دوكانی زێڕهنگرهكه هه‌ستی بهدزیهكه كردووه، پیاوه‌كه په‌لاماری خاوه‌نی دوكانه‌كه‌ی دا‌و برینداری كرد.
ڕاشیگه‌یاندووه: ده‌ستبه‌جێ هێزه‌كانمان له پۆلیسی فریاكه‌وتنی ڕانیه/ مه‌فرزه‌ی ناوبازاڕ ژن و مێرده‌كه‌یان ده‌ستگیر كرد و خاوه‌نی دووكانی زێڕهنگرهكهشیان گه‌یانده نه‌خۆشخانه‌ی گشتی ڕانیه بۆ چاره‌سه‌ر كردنی پزیشكی.
هه‌روه‌ها ڕاشیگه‌یاندووه: دواتر هه‌ر له‌لایه‌ن پۆلیسی فریاكه‌وتنی ڕانیه كه‌سی سێه‌م ده‌ستگیركرا كه بهئۆتۆمبیلهكهی چاوه‌ڕوانی ژن و مێرده‌كه‌ی ده‌كرد له ناو بازاڕی ڕانیه.
ده‌رباره‌ی تۆمه‌تباره‌كانیش ڕایگه‌یاندووه: ژن و مێرده‌كه خه‌ڵكی كوردستانی ڕۆژهه‌ڵاتن وه ته‌مه‌نیان له‌سه‌رووی 18 ساڵیه و دوای لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵیاندا دانیان ناوه به تاوانه‌كه‌یان كه هه‌ستاون به‌دزینی پارچه زێڕه‌كان و په‌لاماردان و برینداركردنی خاوه‌نی دوكانی زێڕهنگرهكه.
له‌سه‌ر دانپێدانانی خۆیان په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه بۆ ڕوداوه‌كه كراوه‌ته‌وه و ژن و مێرهكهش له‌گه‌ڵ شۆفێره‌كه به بڕیاری دادوه‌ر ڕاگیراون.
له باره‌ی زێڕنگرهكهشهوه پۆلیس ڕایگه‌یاندووه: خاوه‌نی دوكانی زێڕهنگرهكه چاره‌سه‌ری پزیشكی له نه‌خۆشخانه بۆ كراوه و لێگۆڵینهوهش له له ڕوداوه‌كه به‌رده‌وامه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.