Erbil 38°C ھەینی 20 شوبات 05:22

حکوومەتی عێراق سەرکۆنەی هێرشکردنە سەر کونسوڵخانەی ئێران دەکات

خۆپیشانده‌ران له‌ كه‌ربه‌لا هێرشیان كرده‌ سه‌ر کونسوڵخانەی ئێران
کوردستان TV
100%


وەزارەتی دەرەوەی حکوومەتی عێراق هەڵوێستێکی توند لەبارەی هێرشکردنە سەر کونسوڵخانەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە کەربەلا، دەنوێنێت.

ئەمڕۆ دووشەممە، ئەحمەد سەحاف، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق رایگەیاندووە، وەزارەتەکەی سەرکۆنەی هێرشکردنە سەر کونسوڵخانەی ئێران دەکات.

ئەحمەد سەحاف هێرشکردنە سەر کونسوڵخانە و نێردەی وڵاتانی بە هێڵی سوور وەسف کردووە و رایگەیاندووە، رێگا بە هیچ کەسێک نادەین ئەو هێڵە ببەزێنێت.

درەنگانی شەوی یەکشەممە و بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە 4-11-2019، خۆپیشاندەرانی کەربەلا لە باشووری عێراق، دژی دەستتێوەردانی ئێران لە کاروباری ناوخۆی وڵاتەکەیان، هێرشیان کردە سەر کونسوڵخانەی ئێران لە شارەکەیان و ئاڵای عێراقیان لەسەر دیواری کونسوڵخانەکە بەرز کردەوە و بۆ ماوەیەک بارەگای کونسوڵخانەیان گەمارۆ دا.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.