ئەمڕۆ دووشەممە ٢٠١٩/١١/٤ مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە شاندێکی ئەنجوومەنی بازرگانی عێراقی - بەریتانی کرد، بە سەرۆکایەتی بارۆنس ئێما نیکلسن، نوێنەری سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا بۆ کاروباری بازرگانی لەگەڵ عێراق.
لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ دەربارەی گەشەپێدانی پەیوەندییە بازرگانییەکانی نێوان بەریتانیا و هەرێمی کوردستان و عێراق کرا.
بارۆنس نیکلسن ئاماژەی بەوەدا، حکوومەتی بەریتانیا ئامادەیە هاوکاری حکوومەتی هەرێمی کوردستان بكات لە جێبەجێکردنی کارنامەکەی لە بواری هەمەجۆرکردنی ئابووری و پشت نەبەستن بە یەك سەرچاوەی داهات.
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان جەختی لەوە کردەوە، ئامانجێکی لە پێشینەی کابینەی نۆیەم ئەوەیە، لە رێگەی پێشخستنی تواناکان و دۆزینەی بازاڕ بۆ بەرهەمەکانی ناوخۆ، هەرێمی کوردستان لە کۆمەڵگەیەکی بەکاربەرەوە بکاتە بەرهەمهێنەر.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.