كۆمسیۆنی مافی مرۆڤی عێراق ڕادەگەیەنێت" لەسەرەتای خۆپیشاندانەكانی پارێزگاكانی عێراق تا ئەمڕۆ زیاتر لە 250 كەس كوژراون و 12 هەزار كەسیش برینداربوون.
ئەمڕۆ دووشەممە، كۆمسیۆنی مافی مرۆڤی عێرق ئاماری نوێی كورژاو بریندارانی خۆپیشاندانەكانی عێراقی بڵاوكردوەو ڕایگەیاند" لە سەرەتای خۆپیشاندانەكانەوە تا بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە 260 كەس كوژراون و 12 هەزار كەسیش برینداربوون.
ئەوەشی خستەڕوو، كه هێزە ئەمنییەكانی عێراق هەوڵ دەدەن ژمارەی راستەقینەی كوژراو و بریندارەكان بڵاونەكرێتەوە، وە لە خۆپیشاندانەكانی بەغدا و شارەكانی ناوەڕاست و خواری عێراق 100 بارەگای حكومی و بارەگای پارتە سیاسییەكان سووتێنراون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.