کەمێک بەر لەئێستا کۆشکی سپی ئەمریکا رایگەیاند، سزاکانی سەر ئێران بەردەوامدەبن تا ئەو رژێمە رەفتارەکانی خۆی دەگۆڕێت.
کۆشکی سپی ئەمریکا راشیگەیاند، ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا ئاشتی دەوێت و پێویستە ئێرانیش هەمان شت بکات.
کۆشکی سپی ئەمریکا راشیگەیاندوە، کۆماری ئیسلامی ئێران لەبری کوشتن، بەبارمتەگرتن، وێرانکاری و پەلاماردانی باڵیۆزی وڵاتان دەتوانێت رێگای ئاشتییانە بگرێتەبەر.
هاوکات، کۆشکی سپی جەختیشی لەسەر ئەوە کردۆتەوە کە پاڵپشتی خەڵکی ئێران دەکەن و نایانەوێت گەلی ئەو وڵاتە گرفتاری سیاسەتەکانی رژێمی کۆماری ئیسلامی ئێران بێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.