Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 22:45

شارەوانی سلێمانی: لەم مانگەوە پارەی کۆکردنەوەی خاشاک لە هاوڵاتییان وەردەگرێت

لە ماڵان و هی دوكان و شوێنەكانی تر جیاواز دەبێت
کوردستان TV
#8
100%

جێگری سەرۆکی شارەوانی سلێمانی رایگەیاند، بڕیارە لە ڕۆژی یەکی ئەم مانگەوە پارەی کۆکردنەوەی خاشاک لە هاوڵاتییان کۆبکرێتەوە.

ئاكۆ عەلی جێگری سەرۆكی شارەوانی سلێمانی، ئەمڕۆ دووشەممە 4-11-2019 لە
كۆنفرانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: مانگانە بڕی 5 هەزار دینار لە هاووڵاتیان وەردەگرێت بۆ فڕێدانی خۆڵ و خاشاك لە ماڵان و هی دوكان و شوێنەكانی تر جیاواز دەبێت.

ئاکۆ عەلی جێگری سەرۆکی شارەوانی سلێمانی رایگەیاند، کاری کۆکردنەوەی خۆڵ و خاشاک لە سلێمانی بە سێ کۆمپانیا سپێردراوە و پرۆسەی پارە کۆکردنەوەکە ئەوان دەیکەن بە جلوبەرگ و لۆگۆی تایبەتی کۆمپانیاکەیان و بۆ هەر ماڵێک بڕی پێنج هەزار دینار وەردەگرن و لەبەرامبەردا پسوولە دەدەن بە ماڵان.

ئاماژەی بەوەشدا، بڕیاری وەرگرتنی ئەو بڕە پارەیە لە لایەن حکومەتی هەرێمەوە دراوە و ئەوان وەک شارەوانی سەرپەرشتی رێکخستنی ئەو کارە دەکەن.

ئاکۆ عەلی ئاشکرایکرد، سلێمانییان کردووە بە چوار زۆن، لەبەرامبەردا کارەکە بۆ سێ کۆمپانیا دەرچووە، کە یەکیک لە کۆمپانیاکان کاری پاک کردنەوەی دوو زۆنی لەئەستۆ گرتووە.

جێگری سەرۆکی شارەوانی سلێمانی باسی لەوەشکرد، پارە لە دوکان و شوێنە گشتییەکانیش وەردەگیرێت ئەویش بەپێی وردەکاری تایبەت کە بۆ هەر لیترێک خاشاک 100 دینار دەبێت.

 

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.