Erbil 38°C سێشەممە 24 شوبات 20:08

تۆمەتبارێک تەقە له‌ پۆلیسێک ده‌کات و برینداری ده‌کات

هەوڵی ڕاكردن دەدات دواتر ده‌ستگیر ده‌كرێت
کوردستان TV
#7
100%


پاش نیوه‌ڕۆی ئه‌مرۆ له‌ ناو بازاری ئیسكان له‌ شاری هه‌ولێر له‌ كاتی ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تبارێك ته‌قه‌ی له‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كان ده‌كات و پۆلیسێك بریندار ده‌كات.

رائید هۆگر عەزیز وتەبێژی پۆلیسی هەولێر راگەیاند: كاتژمێر (3:00)ی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ (دووشەممە) پۆلیسی نەهێشتنی تاوان بەشی دزینی ئۆتۆمبێل فەرمانی دەستگیركردنی تۆمەتبارێك لە بازاری ئیسكان جێبەجێ دەكەن.

گوتیشی: لەكاتی دەستگیركردنەكەدا تۆمەتبارەكە هەوڵی راكردن دەدات و دەیەوێت بە دەمانچەكەی رووبەڕووی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان ببێتەوە لەئەنجامدا گولە بەرخۆی و پۆلیسێك دەكەوێت و تۆمەتبارەكە و پۆلیسەكە بریندار دەبن.

ئەوەشی راگەیاند كە پۆلیسەكە و تۆمەتبارەكە برینەكەیان سوكە و تۆمەتبارەكەش دەستگیركراوە.

ڕاشیگەیاند، لە ئێستادا پەڕاوی لێكۆڵینەوە بۆ تۆمەبارەكە كراوەتەوە و ڕەوانەی بەردەم دادوەر كراوە.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.