سه‌رچاوه‌یه‌كی پزیشكی له وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق رایگه‌یاند، ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه دوێنێ دووشه‌مممه به‌هۆی ھه‌وڵی ھێزه ئه‌منییه‌كان بۆ بڵاوه‌پێكردنی خۆپیشانه‌كانی شاری به‌غدا كوژراون به‌رزبووه بۆ نۆ كه‌س.
سه‌رچاوه‌كه كه نه‌یویست ناوی ئاشكرا بكرێت باسی له‌وه كرد كه دوێنێ دووشه‌ممه به‌هۆی به‌كارهێنانی گازی فرمێسك‌ڕێژ و گوللـه‌ی پلاستیكی له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه بۆ بڵاوه‌پێكردنی خۆپیشاندانه‌كانی شاری به‌غدا، نۆ كه‌س كوژراون و ٤٠ی دیكه‌ش برینداربوون.
به گوته‌ی سه‌رچاوه‌كه، ژماره‌یه‌ك له‌و كه‌سانه‌ی كوژراون هۆكاره‌كه‌ی بۆمبی گازی فرمێسكڕێژبووه كه به‌ر سه‌ریان كه‌وتووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.