Erbil 38°C پێنجشەممە 21 ئایار 13:43

51 تۆن خۆراک ومادده‌ی به‌سه‌رچوو له‌ناوبرا

له‌ بازاڕو شوێنه‌ گشتییه‌كان ده‌ست‌ به‌سه‌ر بڕێكی زۆر خۆراكی ماوه‌به‌سه‌رچوودا گیرا
کوردستان TV
100%


له‌ ئه‌نجامی گه‌ڕان و پشكنینه‌ به‌رده‌وامه‌كانی لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی،‌ مانگی رابردو له‌ بازاڕو شوێنه‌ گشتییه‌كان ده‌ست‌ به‌سه‌ر بڕی زۆر خۆراك و موادی ماوه‌به‌سه‌رچوودا گیراوه‌ و له‌ناوچه‌ی ده‌روه‌ی نیشته‌جێبوون له‌ناوبراوه‌.


به‌پێی ئاماری لیژنه‌ی له‌ناوبردنی سه‌ربه‌لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی له‌ مانگی 10ی 2019‌ زیاتر له‌ (51) تۆن كاڵاوشمه‌كی خراپ و ماوه‌به‌سه‌رچوو له‌لایه‌ن لیژنه‌كانه‌وه‌ ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه‌ و دواتر به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی له‌لایه‌ن لیژنه‌كه‌وه‌ له‌ناوچه‌ی ده‌ره‌وه‌ی نیشته‌جێ بوونی هاوڵاتیان له‌ناوبراوه‌.


له‌راپۆرتی لیژنه‌ی له‌ناوبردندا هاتوه‌؛ بڕی ئه‌و خۆراك و مه‌وادانه‌ی له‌لایه‌ن لیژنه‌كانه‌وه‌ ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه‌ بریتی بوون له‌ خۆراكی منداڵ، خواردنه‌وه‌ی كهولی، گۆشتی ئاژه‌ڵ، برنج، هه‌نگوین، جگه‌ری توركی، شه‌ربه‌ت، شیری نیدۆ و كیكۆز، قاوه‌، ئاوی كانزایی، میوه‌ی جۆراوجۆر، دۆشاوی ته‌ماته‌، ترشیات و خواردنه‌ له‌ قوتونراوه‌كان، توتنی نێرگه‌له و قاعیده‌كه‌ی، پاقله‌ی وشك، ‌ له‌گه‌ڵ بڕێكی زۆر موادی جوانكاری ئافره‌تان و موادی پاكه‌ره‌وه‌ و دایبی و قاپی سه‌فه‌ری به‌هۆی نه‌شیاوییان بۆ به‌كارهێنان و به‌سه‌رچوونی ماوه‌ی به‌كارهێنانیان له‌ناو براون.


سه‌رباری ئه‌و بڕه‌ی‌ له‌لایه‌ن لیژنه‌كه‌وه‌ له‌ناوبراوه‌، به‌شێك له‌وكاڵاوشمه‌كانه‌ی له‌لایه‌ن لیژنه‌كانی تری قائیمقامیه‌تی سلێمانیه‌وه‌ ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه‌ راسته‌وخۆ له‌ناوبراون.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.