Erbil 38°C پێنجشەممە 21 ئایار 12:55

سەرۆکی لیستی برایەتی: عەرەبی داعش ھاوردەی کەرکووک دەکرێت و لەسەر زەویی کورد نیشتەجێ دەکرێت

بە ھەزاران خێزانی عەرەب ھاوردەی کەرکووک کراون و لەسەر زەوی و مڵکی کوردان جێگیر کراون
کوردستان TV
100%

محەمەد کەمال، سەرۆکی لیستی برایەتی له‌ ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند ، پارێزگاری بەزۆر سەپێندراوی کەرکووک ڕۆڵی بەرچاوی لە پڕۆسەی تەعریبدا ھەیە و بە شێوەیەکی پڕۆفیشناڵ کار لەسەر تەعریب و گۆڕینی دیموگرافیای کەرکووک دەکات و، لە سەردەمی ڕژێمی بەعسیشدا ھەر ڕاکان سەعیدی پارێزگاری سەپێندراوی ئێستای کەرکووک دەستی لە تەعریبدا ھەبوو.

 

سەرۆکی لیستی برایەتی  راشیگه‌یاندووه‌ كه‌ ئێستا بە ھەمان ڕۆحیەتی سەردەمی بەعس و بە پیلان کار لەسەر بەعەرەبکردنی کەرکووک و ھەموو ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دەکرێت.

 

محەمەد کەمال دەشڵێت ، کورد لەسەر زەویی خۆیان دەردەکرێن و عەرەبی داعش و بەعسی لە شوێنی کورد نیشتەجێ دەکرێن، بە ھەزاران خێزانی عەرەب ھاوردەی کەرکووک کراون و لەسەر زەوی و مڵکی کوردان جێگیر کراون.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.