Erbil 38°C سێشەممە 24 شوبات 20:08

له‌ناو کارگه‌یه‌کی چه‌و و لم ته‌رمی هاوڵاتییه‌ک به‌ هه‌ڵواسراوی دۆزرایه‌وه‌

له‌سه‌ر ڕووباری سیروان
کوردستان TV
#7
100%

علی جه‌مال قدووری، گوته‌بێژی پۆلیسی گه‌رمیان له‌ ڕاگه‌ێندراوێكدا ڕایگه‌یاند: ئێواره‌ی دوێنێ دووشه‌مه‌ ئاگاداركراینه‌وه‌ له‌بوونی ته‌رمی هاووڵاتیه‌ك به‌هه‌ڵواسراوی له‌نێو كارگه‌یه‌كی چه‌وو لم له‌سه‌ر ڕوباری سیروان، ده‌ست به‌جێ مه‌فره‌زه‌كانی پۆلیس چوونه‌ شوێنی ڕوداوه‌كه‌ و پاش كۆكردنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵێك به‌ڵگه‌ له‌شوێنی ڕوداوه‌كه‌ ته‌رمه‌كه‌یان هێنایه‌ پزیشكی دادوه‌ری قه‌زای كه‌لار به‌مه‌به‌ستی توێكاری .

ڕاشیگه‌یاند: ئه‌وهاوڵاتیه‌ی گیانی له‌ده‌ستداوه‌ ناوی (شاهۆ نه‌سرولڵا حه‌مه‌ ساڵح) ه‌ و له‌دایكبووی ساڵی 1981 ه‌و دانیشتووی قه‌زای كه‌لاره‌ و بۆماوه‌ی شه‌ش ڕۆژه‌ له‌ماڵ ده‌رچووه‌ و نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه‌ پۆلیس چاوه‌ڕێی ڕاپۆرتی پزیشكی دادوه‌رییه‌ و لێكۆڵینه‌وه‌ی ورد ده‌كات له‌سه‌ر چۆنێتی ڕووداوه‌كه‌ كه‌ ئایا ڕووداوه‌كه‌ كوشته‌ یان خۆكوژیه‌.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.