به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گومرگی ڕاپه‌ڕین له ڕاگه‌ێندراوێكدا ڕایگه‌یاند: له مه‌رزی كێلێ له لایه‌ن پۆلیسی پاسه‌وانی سنووره‌وه ده‌ستگیرا به‌سه‌ر بڕێكی زۆر له جگه‌ری ئێرانی كه ده‌یانویست بیهێننه ناو هه‌رێمی كوردستان و له ناو بازاڕه‌كاندا ساغی بكه‌نه‌وه.
له ڕاگه‌ێندراوه‌كه‌دا هاتووه: به بڕیاری دادگای گومرگی ڕاپه‌ڕین و به ئاماده‌بوونی نوێنه‌ری قائیمقامیه‌تی قه‌زای پشده‌ر و پاسه‌وانی سنور و نه‌خۆشخانه‌ی قه‌ڵادزێ و ئاسایشی قه‌ڵادزێ و پۆلیسی گومرگی ڕاپه‌ڕین به‌مه‌به‌ستی پاراستنی گیان و ته‌ندروستی هاوڵاتیان، ئه‌مڕۆ ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه بڕی 7 ته‌ن و 110 كیلۆگرام جگه‌ری ئێرانی پاش ده‌ستبه‌سه‌راگرتنی له‌نێوبرا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.