ژیان تاھیر پەرلەمانتار له فڕاكسیۆنی پارتی دیموكراتى كوردستان لە پەرلەمانی كوردستان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند ، كه ژمارەیەك پێشمەرگەی لیوای نەوت و گاز سكاڵای خۆیان گەیاندووەتە پەرلەمان لەبارەی خانەشینكردنیان بە یاسای ھێزەكانی ناوخۆ، چونكە ئەوانەی سەر بە فەرماندەیی پێشمەرگەی زێرەڤانین، سەر بە وەزارەتی ناوخۆن و لە كاتی خانەنشینكردنیاندا مووچەیەكی كەمیان بۆ ھەژمار دەكرێت.
راشیدهگهێنێت جگە لە ھێزەكانی زێرەڤانی و پۆلیسی نەوت و گاز، ھەموو ھێزەكانی ناوخۆ دوای خانەنشینییان مووچەیەكی كەمیان بۆ دەبڕێتەوە، ئەوەش شایستەی خزمەتی ئەوان نییە و پێویستە پێداچوونەوەی بۆ بكرێت.
ژیان تاھیر پهرلهمانتار لهفڕاكسیۆنی پارتی بەڵێنی بە پێشمەرگەی زێرەڤانی و ھێزەكانی ناوخۆ داوە بەدواداچوونی جیددی بۆ كێشەی خانەنشینبوونیان دەكرێت و داواكارییەكەیان بەرز دەكرێتەوە بۆ حكوومەت، ھەروەھا پڕۆژەیەكی دیكە بۆ خانەنشینبوونی ھێزەكانی ناوخۆ ئامادە دەكرێت و مووچە و ئیمیتیازاتی دوای خانەنشینبوونیان لە بەرچاو دەگیرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.