Erbil 38°C پێنجشەممە 21 ئایار 12:08

خوێندنه‌وه‌ى یه‌که‌م بۆ پێشنیازی یاسای بە قاچاغ بردنی نەوت و لێدەرهێندراوەکان ده‌کرێت

لێژنەی یاسایی لە دوو کۆبوونەوەدا تاوتوێی ئامادەکردنی پیشنیازی یاسایەک دەکات
کوردستان TV
100%


بەمەبەستی تاوتوێی ئامادەکردنی پێشنیازی یاسای بەرەنگاربوونەوەی بە قاچاغ بردنی نەوت و لێدەرهێندراوەکان لە هەرێمی کوردستان، پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە ٥/۱۱/۲۰۱۹ لێژنەی یاسایی لە پەرلەمانی کوردستان لە درێژەی هەمان ناوەرۆکی کۆبوونەوەی دوێنێ لێژنەکە بە سەرپەرشتی بژار کۆچەر سەرۆکی لێژنە و بە ئامادەبوونی عەباس فەتاح جێگری سەرۆکی لێژنە و بڕیاردەر و ئەندامان و ڕاوێژکارانی لێژنەکە کۆبوونەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا کە لە هۆڵی لێژنەی یاسایی بەڕێوەچوو، تاوتوێی پێشنیازی یاسای بە قاچاغ بردنی نەوت و لێدەرهێندراوەکان لە هەرێمی کوردستان کرا و بڕیاریاندا ئاراستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان بکرێت بە مەبەستی ئەنجامدانی خوێندنەوەی یەکەم بۆ پێشنیازە یاساکە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.