Erbil 38°C پێنجشەممە 21 ئایار 12:09

پۆلیسێکی زامداری هه‌ولێر بەسەر کرایه‌وه‌

دوای ئه‌وه‌ى دوێنێ له‌ رووبەڕووبوونەیەكدا لەگەڵ تۆمەتبارێك كە ئامادە نەبوو خۆی ڕادەست بكات برینداربوو
کوردستان TV
100%

به‌رێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى هه‌ولێر بڵاوی كرده‌وه‌ دوای ئه‌وه‌ى دوێنێ دووشه‌ممه‌ 4 ى 11 ى 2019 ،  لە رووبەڕووبوونەیەكدا لە نێوان كارمەندانی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان لە بەشی نەهێشتنی دزینی ئۆتۆمبێل لەگەڵ تۆمەتبارێك، كە فەرمانی دەسگیركردنی هەبوو، دواتر تۆمەتبارەكە ئامادە نەبوو خۆی ڕادەست بكات و ڕووبەڕووبوونەوە لە نێوان پۆلیس و تۆمەتبارەكە ڕووی دا، لە ئاكامدا كارمەندێكی پۆلیس بە سووكی زامدار بوو، ئەمڕۆ سێشه‌ممه‌  لیوای ماف عه‌بدولخالق ته‌لعه‌ت به‌رێوه‌به‌ری پۆلیسى هه‌ولێر   سەردانی كارمەندی زامداركراوی كرد


راشیده‌گه‌یه‌نن ، له‌سه‌ردانه‌كه‌یدا به‌رێوه‌به‌ری پۆلیسى هه‌ولێر  سڵاوی  پارێزگاری هەولێری بە كارمەندەكەی پۆلیس راگەیاند و هیوای زوو چاكبوونەوەی بۆ خواست..

 بەڵێنیشی دا كە تۆمەتبار بە زووترین كات سزای یاسایی بەسەردا بسەپێنرێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.