Erbil 38°C سێشەممە 24 شوبات 18:33

موسەننا ئەمین: مەترسی لە زەمینەسازی بۆ کودەتا لەعێراق هەیە

دیداری مێری لە شاری هەولێر بەڕێوەچوو
کوردستان TV
#7
100%


ئەندامێكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، رایگه‌یاند: ئەگەر رەشنوسێكی نوێ لە شوێنی دەستووری ئێستا ئامادە نەكرابێت گۆڕینی دەستوور كارێكی ئەستەم دەبێت و دەشڵێت مەترسی لە زەمینەسازی بۆ كودەتا لەعێراق هەیە.

د.موسەننا ئەمین ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە چوارچێوەی دیداری مێری كە لە شاری هەولێر بەڕێوەچوو، ڕایگەیاند: ئەوەی ئێستا لەبارەی گۆڕینی دەستووری عێراق دەگوزەرێت، مەترسی بۆ سەر هەرێمی كوردستان هەیە، چونكە هەموو لایەك ئەوە دەزانێت، كە ئەوەی ئێستا لە عێراق هەیە، خۆی لە تۆپەڵێك گەندەڵی، میلیشیا، فەوزا و نەبوونی بنەمای دەوڵەتدا دەبینێتەوە و لە پارێزگاكانی عێراق میلیشیا و حزبە سیاسییەكان حوكم دەكەن نەك دەوڵەت.

ئەوەشی خستەڕوو: لە عێراق یاسا سەروەر نییە و دادگاش پەكی كەوتووە و بە هەزاران دۆسییەی گەندەڵكاران لە دەستەی دەستپاكی كەوتوون و تا ئێستا رووبەڕووی دادگا نەكراونەتەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.