دكتۆر فرسه‌ت سۆفى پارێزگاری هه‌ولێر سوپاسگوزاری پارێزگاى ئاراسته‌ى وو‌ڵاتى كوه‌یت و رێكخراوى یونیسه‌ر كرد.
فرسه‌ت سۆفى پارێزگارى هه‌ولێر ، به یاوه‌ری ئه‌یمه‌ن غه‌ریبه به‌رپرسی كۆمیسیۆنى باڵاى په‌نابه‌ران له عێراق و به‌رپرسی سندوقى بوژانه‌وه‌ى كوه‌یت و دكتۆر عومه‌ر ئه‌لكینده‌ری كونسوڵى گشتى وو‌ڵاتى كوه‌یت به‌شداری دیبه‌تێكیان كرد.
وێڕاى دووپاتكردنه‌وه‌ى پاڵپشتى و هه‌ماهه‌نگى به‌رده‌وام ، رۆڵ و گرنگى پارێزگای هه‌ولێریان به‌رز نرخاند بۆ خزمه‌تى ئاواره‌و په‌نابه‌ران.
پارێزگاری هه‌ولێریش رایگه‌یاند: رێكخراوه مرۆییه‌كان و كونسوڵگه‌ری كوه‌یت له هه‌ولێر و كۆمیسیۆنى باڵاى په‌نابه‌ران له عێراق كاریگه‌ری باشیان هه‌بووه بۆ گه‌یاندنى یارمه‌تى و هاوكاری بۆ ئاواره‌و په‌نابه‌ران كه له ترسى شه‌ڕ روویان له شاره‌كانى هه‌رێمى كوردستان كردووه ، وێراى خستنه رووى داتا‌و پڕۆژه‌كانیان كه له‌ماوه‌ى رابوردوودا ئه‌نجامیان داوه.
دكتۆر فرسه‌ت سۆفى پارێزگاری هه‌ولێر جیا له‌وه‌ى سوپاسگوزاری پارێزگاى ئاراسته‌ى وو‌ڵاتى كوه‌یت و رێكخراوى یونیسه‌ر كرد ، داواشى كرد به‌رده‌وام هاوكارو هه‌ماهه‌نگ بن بۆ خزمه‌ت كردنى زیاتر ئاواره‌و په‌نابه‌ران كه ئه‌ركێكى مرۆیی قورسه و هه‌رێمى كوردستان له دۆخێكى قورس‌دا ئه‌و كاره مرۆییه‌ى خستۆته سه‌ر شانى.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.