دەوڵەتی كوێت و دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە هاوبەشی پارسێلی خۆراك بەسەر 18 هەزارو 171 خێزانی پەنابەری سووری لە کەمپی دارەشەکراندا دابەش دەکەن.
لە پرۆژەیەكی هاوبەشدا بڕی یەك ملیۆن دۆلار لەلایەن دەستەی خێرخوازیی ئیسلامی جیهانی بۆ خۆراكی پەنابەران لە هەرێمی كوردستان دابین دەكرێت.
بڕیارە ئەو پرۆژە هاوبەشە رێكەوتی 6/11/2019 دەزگای خێرخوازیی بارزانی و کونسولی كوێت لە هەرێمی کوردستان لە كەمپی دارەشەكران لە سنووری هەولێر لە مەراسیمێكدا دەست بە دابەشكردنی هاوكارییەكە بکرێت و رۆژانی دواتریش لە كەمپەكانی دیكە پرۆژەكە جێبەجێ دەكرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.