ئەمڕۆ سێشەممە لیژنەی كاتیی هەمواركردنەوەی دەستووری عێراق یەكەم كۆبوونەوەی خۆی ئەنجام دا و لەمبارەیەوە بەیاننامەیەكی بڵاوكردەوە هاتووە، لیژنەكە رایگەیاندووە كە بەردەوامن لە ڕێوشوێنەكانی ئامادەكردنی پێشنیازەكانی هەمواركردنەوەی دەستووری عێراق، لەمبارەیەشەوە پشت بە پسپۆرییەكانی نەتەوە یەكگرتووەكان دەبەستن.
- بەشداری پێكردنی لیژنەی دانایان كە مەرجەعیەت داوای كردووە لە گفتوگۆكانی لیژنەكە، بۆ پێشكەشكردنی بیرۆكە و پێشنیازەكان لەبارەی هەموواری دەستوورییەوە.
- بەشداری پێكردنی شارەزایان و مامۆستایانی یاسای دەستووری لە زانكۆكانی عێراق لە ئامادەكردنی داڕشتنی پێویست بۆ هەموواركردنەكە.
- بانگەشەكردنی رێكخراوەكانی كۆمەڵی مەدەنی و سەندیكا و یەكێتییەكان بۆ پێشكەشكردنی بیرۆكە و بۆچوون و پێشنیازەكانیان لەبارەی هەموواری دەستوورییەوە.
- كردنەوەی ماڵپەڕێكی ئەلیكترۆنی بۆ وەرگرتنی پێشنیازەكان لە توێژە جیاوازەكانی كۆمەڵگەی عێراقی و لەوانەش نوێنەری خۆپێشاندانەكان لەبارەی هەموواری دەستوورییەوە.
- پشتبەستن بە شارەزایی نەتەوە یەكگرتووەكان لە رێگەی نوێنەرایەتی رێكخراوەكە لە عێراق.
- داواكردن لە دەسەڵاتی دادوەری بۆ رەوانەكردنی نوێنەرانیان بۆ گوێگرتن لە بۆچوونیان لەبارەی هەموواری دەستوورییەوە.
- بەردەوامبوونی لە جێبەجێكردنی هەنگاوەكانی هەموواری دەستووری بەپێی وادەی كاتی دەستووری.
لیژنەكە بڕیاریشیدا كە كۆبونەوەكانی بەردەوامبێت بۆ هەمواری دەرستور بە زوترین كات بەو شێوەی هاوكاتە لەگەڵ پێداویستی راستەقنە لەگەڵ بنەمای دەوڵەت و بەپێی چوارچێوەی دەستور.
جێی باسە حكوومەت و پەرلەمانی عێراق پێیانوایە بۆ وەڵامدانەوەی داواكانی خۆپێشاندەران بۆ پێشكەشكردنی خزمەتگوزاریە سەرەتاییەكانی ژیان و هەلی كار، پێویستیان بە گۆڕینی دەستووری عێراقە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.