پێش نیوهرۆی ئهمرۆ چوارشهممه 6 ى 11 ى 2019 ، لهكۆنگرهیهكى رۆژنامهوانیدا لیوای ماف عهبدولخالق تهلعهت بهرێوهبهری پۆلیسى ههولێر دهستگیر كردنى 23 تۆمهتباری راگهیاند
بهرێوهبهری پۆلیسى ههولێر لهكۆنگرهیه رۆژنامهوانیهكهدا رایدهگهێنێت لهماوهكانى رابردوو 15 تاوان لهسنوری ههولێر روویانداوه و بههۆیهوه 23 تۆمهتبار بهم شێوهیه دهستگیر كران :
١-کوشتن
تۆمەتبار(س.ش.ح)، تەمەن (٣٤ساڵ)، پیشە کاسب
لە ڕێکەوتی (١٥/١٠/٢٠١٩) هەڵسابوو بە کوشتنی براکەی خۆی بە ناوی (عزالدین شمس الدین حسین) لەسەر کێشەیەکی کۆمەڵایەتی لە دڵۆپە
بەندە بە پێی ماددە (٤٠٦) لە (ی.س.ع)
٢-کوشتن
تۆمەتبار(هـ.و.ت)، تەمەن (٢٦ساڵ)، پیشە کاسب
لە ڕێکەوتی (١٥/١٠/٢٠١٩) هەڵسابوو بە کوشتنی خێزانی خۆی بە ناوی (ژاکاو جمیل تاج الدین) لە دڵۆپە
بەندە بە پێی ماددە (٤٠٦) لە (ی.س.ع)
٣-کوشتن
تۆمەتبار(ڕ.ی.ع)، تەمەن (٢٧ساڵ)، پیشە کاسب
لە ڕێکەوتی (٦/١٠/٢٠١٩) هەڵسابوو بە کوشتنی باوکی خۆی بە ناوی (یونس عمر قادر) لە بنەسڵاوە
بەندە بە پێی ماددە (٤٠٦) لە (ی.س.ع)
٤-کوشتن
تۆمەتبار(ن.ع.ا)، تەمەن (٤٥ساڵ)، پیشە کاسب
تۆمەتبار(ش.ش.ع)، تەمەن (٢١ساڵ)، پیشە کاسب
تۆمەتبار(ش.ح.ع)، تەمەن (٢٣ساڵ)، پیشە کاسب
لە ڕێکەوتی (٢٦/١٠/٢٠١٩) هەڵسابوون بە کوشتنی کەسێک بە ناوی (بەختیار سەلام) لەسەر کێشەی پێکدادانی ئۆتۆمبێل لە کەسنەزان.
بەندن بە پێی ماددە (٤٠٦) لە (ی.س.ع)
٥-کوشتن
تۆمەتبار(ع.ک.ا)، تەمەن (٤٠ساڵ)، پیشە کاسب
لە ڕێکەوتی (١٨/٦/٢٠١٩) هەڵسابوو بە کوشتنی خێزانی خۆی بە ناوی (گەلاوێژ لقمان) لە گەڕەکی بەهاری نوێ
بەندە بە پێی ماددە (٤٠٨) لە (ی.س.ع)
٦-کوشتن
تۆمەتبار(ی.م.ح)، تەمەن (٢٥ساڵ)، پیشە کاسب
لە ڕێکەوتی (٢٧/١٠/٢٠١٩) هەڵسابوو بە کوشتنی براکەی خۆی بە ناوی (ڕێباز مجید حسین) لە بەحرکە
بەندە بە پێی ماددە (٤٠٦) لە (ی.س.ع)
٧-مادەی هۆشبەر
تۆمەتبار(گ.خ.ح)، تەمەن (٢١ساڵ)، پیشە کاسب
تۆمەتبار(هـ.غ.ف)، تەمەن (٢٤ساڵ)، پیشە کاسب
ئەم تۆمەتبارانە لە ڕێکەوتی (٢٨/١٠/٢٠١٩) هەڵساون بە نانەوەی شەڕ لەگەل کەسێك، دوای دەستگیرکردنیان ماددەی هۆشبەریان لە لابوە لە شەقامی ١٠٠ م
بەندن بە پێی ماددە (٤٠٥- بەندی ٥ ) لە (ی.س.ع)
٨-دزی
تۆمەتبار(ک.ا.س)، تەمەن (٣٤ساڵ)، پیشە کاسب
تۆمەتبار(ڕ.ق.س)، تەمەن (٢٨ساڵ)، پیشە کاسب
لە ڕێکەوتی (١٦/١٠/٢٠١٩) هەڵسابوون بە دزینی ئۆتۆمبێلێک لە جۆری تۆیۆتا هایلۆکس
بەندن بە پێی ماددە (٤٤٣) لە (ی.س.ع)
٩-دزی
تۆمەتبار(م.ب.م)، تەمەن (١٦ساڵ)، پیشە کاسب
تۆمەتبار(ب.م.گ)، تەمەن (١٥ساڵ)، پیشە کاسب
تۆمەتبار(ق.ع.م)، تەمەن (٢٥ساڵ)، پیشە کاسب
لە ڕێکەوتی (٢٠/١٠/٢٠١٩) هەڵسابوون بە دزینی بڕی (٨،٠٠٠،٠٠٠) هەشت ملیۆن دیناری عیراقی و (٨٠٠ $) هەشت سەد دۆلاری ئەمەریکی لە بنەسڵاوە
بەندن بە پێی ماددە (٤٤٣) لە (ی.س.ع)
١٠-دزی
تۆمەتبار(م.ع.ع)، تەمەن (١٦ساڵ)، پیشە کاسب- ئاوارەی سوریایە کە ماوەی (١٠) ڕۆژ دەبێ هاتبوە هەولێر
لە ڕێکەوتی (١٤/١٠/٢٠١٩) هەڵسابوو بە ڕفاندن و دزینی جانتای ئافرەتێک کە بڕی (٣،٥٠٠،٠٠٠) سێ ملیۆن و پێنسەد هەزار دینار و مۆبایلێکی تێدا بووە لە گەڕەکی ئاری
بەندە بە پێی ماددە (٤٤٦) لە (ی.س.ع)
١١-دزی
تۆمەتبار(ب.س.ن)، تەمەن (١٩ساڵ)، پیشە کاسب
تۆمەتبار(ع.ع.ع)، تەمەن (٢١ساڵ)، پیشە کاسب
لە ڕێکەوتی (٢٥/١٠/٢٠١٩) هەڵسابوون بە شکاندنی جامی ئۆتۆمبێل و دزینی کەل و پەلی نێو ئۆتۆمبێلەکان لە گەراجێکی وەستانی ئۆتۆمبێل لە شاری هەولێر، وە بۆ جاری دووەمە ئەم دزیەیان ئەنجام داوە
بەندن بە پێی ماددە (٤٤٦) لە (ی.س.ع)
١٢-دزی
تۆمەتبار(غ.ر.ع)، تەمەن (٣٣ساڵ)، پیشە کاسب
لە ڕێکەوتی (٩/١٠/٢٠١٩) هەڵسابوو بە دزینی بڕی (٢٠٠٠ $ ) دوو هەزار دۆلاری ئەمەریکی لە دوکانی دراو گۆڕینەوەو لە قەزای خەبات
بەندە بە پێی ماددە (٤٤٤) لە (ی.س.ع)
١٣-دزی
تۆمەتبار(د.د.خ)، تەمەن (١٧ساڵ)، ڕەگەز مێ
تۆمەتبار(ن.ف.ق)، تەمەن (١٩ساڵ)، ڕەگەز مێ
لە ڕێکەوتی (٢٤/١٠/٢٠١٩) هەڵسابوون بە دزینی بڕی (١.٥٠٠.٠٠٠)
ملیۆن و نیوێک دیناری عیراقی لە ناو چەکماجەی ئۆتۆمبێلێک لە قەزای خەبات
بەندن بە پێی ماددە (٤٤٦) لە (ی.س.ع)
١٤-دزی و تەقە کردن
تۆمەتبار(م.ع.ع)، تەمەن (٢٣ساڵ)، پیشە کاسب
لە ڕێکەوتی (٤/١١/٢٠١٩) دەستگیرکرا کە هەڵسابوو بە دزینی ئۆتۆمبێلێک لە جۆری تۆیاتا هایلۆکس و تەقە کردن لە پۆلیس لە شەقامی ئیسکان، وە زیاتر لە (٦) داوای یاسایی لەسەر تۆمار کراوە
بەندە بە پێی ماددە (٤٤٦) لە (ی.س.ع)
١٥-فێڵکردن
تۆمەتبار(س.ع.ص)، پیشە کاسب
ئەم تۆمەتبارە هەڵسابوو بە ئەنجامدانی تاوانی فێڵکردن لە هاوڵاتیان لە هەردوو شاری هەولێر و قەزای سۆران کە چەندین داوای یاسایی لەسەرە دواتر لە ڕێکەوتی (٥/١١/٢٠١٩) دەستگیر کرا لە ناحیەی کەورگۆسک کە داواکرابوو بە پێی ماددە (٤٥٦) لە (ی.س.ع)
شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.