د. محهمهد قادر وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند کەوا بە بڕیاری وەزیری تەندروستی و پاڵپشت بە ڕاسپاردەی سەرۆکایەتی داواکاری گشتی بڕیاردرا ئەو کۆمپانیایانەی دەرمان و پێداویستی پزیشکی کە تا ئێستا پابەند نەبوونە بە جێبەجێکردنی ڕێنماییەکانی نوێی هەڵگرتن و کۆگا کردنی دەرمان ئەوا لە سەرەتا مانگی داهاتوو چالاکیەکانیان ڕادەگیرێت و مامەڵەی لەگەڵ ناکرێت لە کەرتی گشتی و تایبەت تا ماوەی یەک مانگ
راشیدهگهێنێت ، دواتر ئەگەر بەردەوام بێت لە سەرپێچی و پابەند نەبێت بە ڕێنمایێەکان لە سەری ساڵی نوێوە مۆڵەت کارکردنی هەڵدەوەشێندرێتەوە و کۆمپانیاکەی دادەخرێت بە یەکجارەکی.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.