Erbil 38°C پێنجشەممە 21 ئایار 11:22

چاکسازییەکانی هەرێم بەردەوام دەبن

چاكسازییەكان لە سێكتەرە جیاجیاكاندا بەردەوام دەبن وبەرەوپێشچوونی باش ھەیە
کوردستان TV
100%

 ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٠١٩/١١/٦ قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران پێشوازیكرد لە وەفدێكی ژوورە بازرگانییەكانی وڵاتی ئەڵمانیا كە لە بوارەكانی ووزە و تەكنەلۆژیای زانیاری و كەرتەكانی تر كاردەكەن و جەختی لەوەكردەوە کە حكومەتی هەرێم هەوڵی تەواو دەدات بۆ باشتركردنی ژینگەی كار بۆ كۆمپانیا بیانییەكان لەپێناو ئاسانكاریكردنی زیاتر بۆ وەبەرهێنانی بیانی لەھەرێم.

لەبەشێكی تری دیدارەكەدا، قوباد تاڵەبانی ڕوونیكردەوە پڕۆسەی چاكسازی لە هەرێمی كوردستان بەردەوام دەبێت و لەئێستاشدا لەچەند سێكتەرێكدا بەرەوپێشچوونی باش ھەیە.

لەبارەی ڕەوشی سیاسی عێراقیشەوە، جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران بە وەفدەكەی راگەیاند: حكومەتی هەرێم دەخوازێت سەقامگیری باڵ بەسەر عێراقدا بكێشێت لەپێناو زەمینە خۆشكردن بۆ ئاڵوگۆڕی زیاتری بازرگانی و ئابووری لەنێوان ناوچە جیاجیاكانی وڵات و باسی لەوەكرد خەڵكی عێراق خوازیاری ژیانێكی باشتر و حوكمڕانییەكی باشترن و ئەمەش مافی خۆیانە.

لەلای خۆشیانەوە وەفدی ژوورە بازرگانییەكانی ئەڵمانییەكان باسیان لەوەكرد ئەوان بە گەشبینییەوە دەڕواننە ڕەوشی كوردستان بۆ كاركردن و لەم سەردانەیاندا لەسەر ئەو دەرفەت و بوارانە هەڵوێستە دەكەن كە بۆ وەبەرهێنان و ئاڵوگۆڕی بازرگانی شیاون.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.