كاتژمێر 11:40 خوله‌كی پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، له ناو بازاڕی سۆران ده‌ستڕێژی گولـله كرایه سه‌ر چه‌ند دووكاندارێك و به‌هۆیه‌وه كاسبكارێك كوژراو سێی دیكه‌ش بریندار بوون.
ئه‌بوبه‌كر سلێمان، په‌یامنێری كوردستان تیڤی له باره‌ی ڕووداوه‌كه‌وه پێی ڕاگه‌یاندین: پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ له ناو سه‌نته‌ری شاری سۆران و به‌به‌رچاوی خه‌ڵكه‌وه له ناو بازاڕدا كه‌سێك به ناوی "س،م" به چه‌كی جۆری ده‌مانچه ده‌ستڕێژی گولـله‌ی كرده سه‌ر 4 كاسبكار و به‌هۆیه‌وه هه‌ر چواریان بریندار بوون و گه‌ێندرانه نه‌خۆشخانه‌ی ئاشتی.
ڕاشیگه‌یاند: دوای گه‌یاندنیان به نه‌خۆشخانه دووكاندارێك به ناوی " شێرزاد حسێن" به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یه‌وه گیانی له‌ده‌ستدا و سێ برینداره‌كه‌ی دیكه‌ش كه هاوكات ئامۆزای یه‌كترن بۆ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ر ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌كانی هه‌ولێر كران.
گوتیشی به‌پێی زانیارییه‌كان شه‌ڕه‌كه به‌هۆی كێشه‌ی زه‌وی و زاره‌وه ڕوویداوه و بكوژه‌كه‌ش به‌ره‌و شوێنێكی نادیار ڕایكردووه و هێزه ئه‌منییه‌كانیش به‌دوای تاوانبارهكهوهن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.