رێكخراوی جه‌یشولئیسلام رایگه‌یاند كه سه‌ركرده‌یه‌كی دیاری رێكخراوه‌كه‌یان له میانه‌ی پێكدادانه‌كان له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی سوریای دیموكرات و میلیشیاكانی سه‌ر به توركیا له گونده‌كانی سه‌رێكانیێ كوژراوه.
هه‌ژماره‌كانی نزیك له رێكخراوه‌كه له راگه‌یه‌نراوێكدا كه له تویته‌ر بڵاویان كردۆته‌وه، جه‌خت ده‌كه‌نه‌وه كه وه‌زاح ئه‌حمه‌د توركی، ناسراو به ئه‌بو عومه‌ر، فه‌رمانده‌ی لیوای 257 له میحوه‌ری رۆژهه‌ڵاتی سه‌ركانیێ، له میانه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی سوپای توركیا به ناوی كانی ئاشتی بۆ سه‌ر رۆژئاوای كوردستان كوژراوه.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
سه‌رچاوه / رووسیا ئه‌لیۆم
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.