ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ، مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به‌شداری دیبه‌یتێكی كرد و پرسه هه‌نووكه‌ییه‌كانی گۆڕه‌پانی سیاسی هه‌رێمی كوردستان و عێراقی خسته‌ڕوو:
مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئێوارەی ئەمرۆ بەشداری دیداری مێری کرد لەهەولێری پایتەخت و لەمیانەی پانێلێکدا رایگەیاند، پێویستە فەرمانبەران خزمەتکاری خەڵک بن و مەمنون بن هاوڵاتیان لێیان رازی بن نەک منەت بەسەر هاوڵاتیاندا بکەن.
رێزدار مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له دیبه‌یتی تایبه‌تی دیداری مێری 2019، رایگه‌یاند: سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌تی وه‌ك ئه‌رك و ئه‌مانه‌ت وه‌رگرتووه نه‌ك بۆ ده‌ستكه‌وتی كه‌سی.
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان راشیگه‌یاند: دژی گه‌نده‌ڵیم و به هه‌موو توانام هه‌وڵ بۆ بنه‌بڕ كردنی ده‌ده‌م.
سەرۆکی حکومەت رایشگەیاند دەمانەوێت بە داتا بڕیار بدەین نەک بە میزاج.
سەبارەت بە کۆمپانیاکانی نەوت و گاز رایگەیاند حکومەت کۆمپانیاکان ناچار دەکات ژینگە بپارێزن و پێویستە هاوڵاتیانیش رۆڵیان هەبێت لەوەدا.
لەبارەی کەرتی وەبەرهێنانیشەوە سەرۆکی حکومەت رایگەیاند، هەموو هەوڵێک دەدەین بۆ راکێشانی وەبەرهێنانی بیانی لەهەمانکاتدا وەبەرهێانی ناوخۆش بەهێز بکەین.
باسی لەوەشکرد، لەمەودوا دەبێت حکومەت بڕیاربدات چی پرۆژەیەک پێویستە نەک وەبەرهێنەر خۆی بە دڵی خۆی پرۆژە ئەنجامبدات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.