وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، روونكردنه‌وه‌یه‌كی 7 خاڵی له باره‌ی كردنه‌وه‌ی خولی فڕۆكه‌وانی بڵاوده‌كاته‌وه و تێیدا وه‌ڵامی ئه‌و پرسیارانه ده‌داته‌وه كه له‌لایه‌ن خوازیارانه‌وه ئاراسته‌یان ده‌كرێت.
سه‌باره‌ت به كردنه‌وه‌ی خولی فڕۆكه‌وانی، كه وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه له ئاگادارییه‌كدا رایگهیاندو به بهرفراونیش له میدیاكانی ناوخۆ بڵاوكرایه‌وه، له‌باره‌ی هه‌ندێ خاڵی په‌یوه‌ست به خوله‌كه، له‌لایه‌ن ئاره‌زوومه‌ندان په‌یوه‌ندی و پرسیارێكی زۆرمان بۆ دێت، بۆیه به پێویستمان زانی ئه‌م جه‌ختكردنه‌وه‌و زانیاریانه رابگه‌یه‌نین:
1- خوله‌كه خوێندنی كۆلیژی سه‌ربازیه و ماوه‌كه‌ی نزیكه‌ی (3) ساڵه.
2- پێداویستی و شوێنی مانه‌وه‌و مه‌سروفات له ماوه‌ی خوله‌كه، له‌سه‌ر ئه‌ركی وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق ده‌بێت.
3- به‌شداربوو دوای ده‌رچوونی له تاقیكردنه‌وه، له یه‌كه‌م رۆژی ده‌ستپێكی خوله‌كه موچه‌ی بۆ دیاری ده‌كرێ و ماوه‌ی خوله‌كه‌شی به خزمه‌ت بۆ ئه‌ژمار ده‌كرێت.
4- به‌شداربوو، دوای ته‌واوكردنی ئه‌و (3) ساڵه‌ی خوێندن و مه‌شق، ده‌بێته ئه‌فسه‌ری فڕۆكه‌وانی (ملازمی دووەم) له هێزی ئاسمانی سه‌ر به وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق.
5- شوێنی ناونوسین بۆ ئاره‌زوومه‌ندانی سنووری پارێزگاكانی كه‌ركوك و سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه‌و هه‌ردوو ئیداره‌ی راپه‌ڕین و گه‌رمیان/ سلێمانی – گه‌ڕه‌كی سه‌رچنار – پشت هۆڵی ئۆسكار – باره‌گای بنكه‌ی تاكه‌كان و خۆبه‌خشانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه.
6- شوێنی ناونوسین بۆ ئاره‌زوومه‌ندانی سنووری هه‌ردوو پارێزگای هه‌ولێرو دهۆك / هه‌ولێر – سه‌ر رێگای گشتی هه‌ولێر- پیرمام (مه‌سیف) – له‌ناو كۆمه‌ڵگای ده‌روازه‌ی هه‌ولێر.
7- ماوه‌ی ناونوسین تا رۆژی پێنج شه‌ممه‌ی هه‌فته‌ی داهاتووه، كه ده‌كاته رێكه‌وتی 14/11/2019.
8- سه‌باره‌ت به ده‌ستپێكی خوله‌كه، (ئه‌گه‌ر گۆڕانكاری له كاته‌كه‌یدا نه‌كرێ)، ئه‌وا ده‌كه‌وێته سه‌ره‌تای مانگی 1ی ساڵی 2020.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.