تزیپی هۆتۆڤێلی، جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیسڕائیل له‌به‌رده‌م په‌رله‌مانی وڵاته‌كه‌دا رایگه‌یاند: وه‌رگرتنی یارمه‌تییه‌كان په‌سه‌ند كراوه.
هه‌روه‌ها گوتی : ئیسڕائیل زۆرێك له داواكاری پێگه‌یشتووه بۆ پێشكه‌شكردنی یارمه‌تی له‌ڕووی سیاسیی و مرۆییه‌وه، ئێمه له ئازاره‌كانی كورده‌كان تێده‌گه‌ین و له‌ڕێی كۆمه‌ڵێك كه‌ناڵه‌وه یارمه‌تییان ده‌ده‌ین.
هۆتۆڤلی ئاماژه‌ی به هیچ كام له‌و یارمه‌تییانه‌ی ئیسڕائیل نه‌دا و ته‌نها گوتی : له‌میانه‌ی گفتوگۆكاندا له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا، ئه‌و ڕاستیه‌ی سه‌باره‌ت به كورده‌كان ده‌یبینین پێیان ده‌ڵێین، هه‌روه‌ها هه‌ست به شانازی ده‌كه‌ین له پاڵ گه‌لی كورددا بوه‌ستین.
گوتیشی : له ڕاستیدا ئیسڕائیل گه‌وره‌ترین به‌رژه‌وه‌ندی هه‌یه له پاراستنی هێزی كورده‌كان و كه‌مینه‌كانی دیكه‌ی باكووری سوریا و ئه‌وان پشتیوانی له ڕۆژئاوا ده‌كه‌ن.
راشیگه‌یاند: نه‌مانی جڵه‌وی كورده‌كان له باكووری سوریا سیناریۆیه‌كی خراپ و مه‌ترسیداره بۆ ئیسڕائیل، ئاشكرایه ئه‌مه ده‌بێته هۆی هاندانی ئه‌و هێزانه‌ی ئێران ڕابه‌رایه‌تیان ده‌كات.
سه‌رچاوه/ ڕۆیته‌رز+ ده‌نگی ئه‌مریكا
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.