خۆپیشاندان له به‌غدای پایته‌ختی عێراق به‌رده‌وامی هه‌یه و خۆپیشاندانی دوێنێ چوارشه‌ممه‌ش له ئه‌نجامی توندوتیژی كوژراو و برینداری لێكهوتهوه.
سه‌رچاوه‌یه‌ك ئاشكرای كرد كه هێزه ئه‌منییه‌كان بۆ بڵاوه‌پێكردنی خۆپیشاندانی دوێنێ ره‌سافی له ناوچه‌ی شه‌قامی ڕه‌شیدی ناوه‌ڕاستی به‌غدا جارێكی دیكه گازی فرمێسكڕێژیان بهكارهینایهوه و به‌وهۆیه‌شه‌وه توندوتیژی لێكهوتهوه و ژماره‌یه‌ك خۆپیشانده‌ر كوژران و ژماره‌یه‌كی دیكه‌ش برینداربوون.
شیاوی باسه ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ته‌نها ئاماژه‌ی به بوونی كوژراو و بریندار له خۆپیشاندانی دوێنێ چوارشه‌ممه‌ی شاری به‌غدا كردووه و له‌باره‌ی ژماره‌ی كوژراو و برینداران هیچ داتایه‌كی نه‌خستووه‌ته‌ڕوو.
هاوكات له‌لایه‌ن سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كانی و لایه‌نی ته‌ندروستی و كۆمیسیۆنی مافه‌كانی عێراقییه‌وه زانیاری له‌باره‌ی ژماره‌ی كوژراو و بریندارانی خۆپیشاندانه‌كه ڕانه‌گه‌یه‌ندراوه.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.