ئاده‌م شیف ، سه‌رۆكی لیژنه‌ی ھه‌واڵگری له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مریكا له ھه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر ڕونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكردووه‌ته‌وه و نووسیویه‌تی: ھه‌فته‌ی ئاینده یه‌كه‌مین دانیشتنی دادگا تایبه‌ت به لێكۆڵینه‌وه‌ی لیژنه‌ی ھه‌واڵگری ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مریكا بۆ له‌كارلابردنی دۆناڵد تره‌مپ به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
شیف ئه‌وه‌شی خستوه‌ته‌ڕوو كه له دانیشتنه‌كه‌ی ١٣ی تشرینی دووه‌مدا ھه‌ریه‌كه له باڵیۆزی ئه‌مریكا له كیڤی پایته‌ختی ئۆكرانیا ویلیا‌م ته‌یڵه‌ر له ساڵانی ٢٠٠٦ تا ٢٠٠٩ و به‌رپرسی كاروباری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا جۆرج كه‌نتی ئاماده‌ده‌بن و له‌به‌رده‌م ڕای گشتیدا گوته‌ی لێ وه‌رده‌گیرێ.
هاوكات ماریا یۆڤانۆڤیچ كه تا مانگی ئایاری ئه‌مساڵ باڵیۆزی ئه‌مریكا بووه له كیڤ، ڕۆژی ١٥ی تشرینی دووه‌م ده‌چێته به‌رده‌م دادگا و گوته‌ی لێ وه‌رده‌گیرێ.
جێی وه‌بیرھێنانه‌وه‌یه، له ماوه‌ی ڕابردوودا ده‌نگۆی ئه‌وه بڵاوبووه‌وه كه تره‌مپ له مانگی ته‌مموزدا په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئۆكراینا زێلێنسكی ئه‌نجامداوه و پێیڕاگه‌یاندووه له كاتی لێكۆڵینه‌وه‌كردن له جۆ بایدنی ڕكابه‌ری و خێزانه‌كه‌یدا ئه‌مریكا یارمه‌تی ئۆكراینا ده‌دات.
له‌سه‌ر بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م ده‌نگۆیه‌ش دیموكراته‌كانی ناو كۆنگرێسی ئه‌مریكی داواییه‌كیان بۆ له‌كارلابردنی تره‌مپ پێشكه‌شی دادگا كرد.
ھه‌رچه‌نده ترمپ جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئۆكراینا ته‌واو یاسایی بووه به‌ڵام ئه‌و ڕونكردنه‌وه‌یه‌ی كه باس له‌وه ده‌كات پێش په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه ھاوكاری سه‌ربازیی و دارایی بۆ ئۆكراینا به گوژمه‌ی ٤٠٠ ملیۆن دۆلار ھه‌ڵپه‌سێردراوه بووه‌ته جێگای سه‌رنج.
كۆشكی سپی تۆماری ده‌نگی په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌ی بڵاوكردوه‌ته‌وه و جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه ئه‌و گفتوگۆیه‌ی نێوان ھه‌ردوو سه‌رۆك په‌یوه‌ندیی به ھاوكارییه‌كانی ئه‌مریكا بۆ ئۆكراینا نه‌بووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.