بۆ داخوازی "له‌كارخستنی حكوومه‌ت و په‌رله‌مان" و "به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی" له‌كوه‌یت خۆپیشاندان سازكرا.
له‌سه‌ر بانگه‌وازی په‌رله‌مانتاری پێشووی كوه‌یت ، ساڵح ئه‌لمولا هه‌زاران كه‌س له كوه‌یت پایته‌خت له گۆڕه‌پانی ئیراده له به‌رامبه‌ر ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانی خۆپیشاندانیان سازكرد.
سه‌رۆكی پێشووی ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانی كوێت، ئه‌حمه‌د ئه‌لسه‌عدون و په‌رله‌مانتارانی پێشوو و په‌رله‌مانتاری ئێستای ئه‌و وڵاته شوعه‌یب ئهلموڤهیزری به‌شداریان له خۆپیشاندانه‌كه‌دا كرد.
له گوتارێكیدا كه له خۆپیشاندانه‌كه پێشكه‌شی كرد، مولا رایگه‌یاند "له پێناو كوهیتدا هاتینه سه‌ر شه‌قام. به‌هۆی گه‌نده‌ڵییه‌وه كه بڵاوبووه‌ته‌وه خه‌ڵك بێ ئومێد بوون. سه‌ره‌تا داواكارییمان به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی و ئه‌و كه‌سانه‌یه كه ده‌یانه‌وێت ده‌ستوور پێشێل بكه‌ن، له‌گه‌ڵ له‌كارخستنی ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانی و حكوومه‌ت.
لای خۆیه‌وه سه‌عدون باسی له‌وه كرد كه به‌هۆی به‌ربڵاوبوونی گه‌نده‌ڵی و دزیه‌وه خۆپیشاندانیان سازكردووه و، گوتی: "پێویسته حكوومه‌ت بزانێت كه ناتوانێت كوهیتبكاته ده‌وڵه‌تی پۆلیس.
به‌هۆی گه‌نده‌ڵییه‌وه له ساڵی 2011دا خۆپیشاندان له كوێت سازكرا و، سه‌رۆكوه‌زیرانی ئه‌و كاته‌ی ئه‌و وڵاته، شێخ ناسر ئه‌لمحه‌مه‌د ئه‌ل سه‌باح ده‌ستی له‌كاركێشایه‌وه و خۆپیشاندانه‌كانیش كۆتاییان پێهات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.