پاڵه‌وانی دوو ئۆلۆمپیاد نیكۆلا ئاده‌مزی بۆكسێنه‌ری به‌ریتانی وازهێنانی خۆی له‌یاریكردن راگه‌یاند، ئه‌و بۆكسێنه‌ره به‌هۆی ترسی له‌ده‌ستانی هه‌ستی بینین ئه‌و بریاره‌ی داوه
له‌مباره‌یه‌وه رۆژنامه‌ی یۆركشایه‌ری ئێواره بڵاویكردۆته‌وه به‌پێی ئامۆژگاری پزیشكانی شاره‌زا هه‌ر بهكهوتنێكی دیمه له‌یاریه‌كان ئه‌وا كاریگه‌ری به‌سه‌ر بینی ئه‌و یاریزانه ده‌بێت و ره‌نگه چاك نه‌بێته‌وه و دووچاری كوێربوون ببێت، ئاده‌مز یه‌كه‌مین كچه بۆكسێنه‌ری بهیتانیه توانی براوه‌ی ملوانكه‌ی زێر بێت له ئۆلۆمپادی 2012ی له‌نده‌ن و دواتریش له كێشی پهرهمووچه له ئۆلۆمپیادی ریۆی دووهه‌زارو نزه پارێزگاری له نازناوهكهبكات
به‌م ئه‌نجامه بووه یه‌كه‌مین بۆكسێنه‌ری به‌ریتانی له‌ماوه‌ی نه‌وه‌دو دوو ساڵ پارێزگاری له نازناوی ئۆلۆمپی بكات، ئاده‌مز له‌سالی دووهه‌زارو حه‌ڤده هاته جێهانی پیشه‌گه‌ری و به‌پێنج سه‌ركه‌وتن و یه‌ك به‌رامبه‌ر بوون كۆتایی به‌كاروانی وه‌رزشی خۆی هێنا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.