ژماره‌ی قوربانییانی ئاكامی بومه‌له‌رزه‌كه‌ی وڵاتی ئێران بۆ 125 كه‌س به‌رزبووه‌وه.
كه‌ناڵی پرێس تیڤی ئێرانی ڕایگه‌یاند كه ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌هۆی بومه‌له‌رزه‌كه‌ی دوێنێی ئیران گیانیان له‌ده‌ستداوه، گه‌یشتووه‌ته 5 كه‌س.
كه‌ناڵی پرێس تیڤی ئه‌وه‌شی ڕاگه‌یاند كه تاوه‌كو ئێستا ژماره‌ی بریندارانی ئاكامی بومه‌له‌رزه‌كه گه‌یشتووه‌ته 120 كه‌س.
پرێس تیڤی ڕاشیگه‌یاند كه به‌هۆی بومه‌له‌رزه‌كه ژماره‌یه‌كی زۆری خه‌ڵك ماڵه‌كانیان چۆڵ كردووه و ڕوویان له ناوچه چۆله‌كان كردووه.
له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه ناوه‌ندی بومه‌له‌رزه‌زانی ئه‌وروپی ناوه‌ندی ڕایگه‌یاند كه به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی بومه‌له‌رزه‌یه‌ك به گوڕی 5.9 پله به پێوه‌ری رێخته‌ر باكووری رۆژئاوای ئێرانی هه‌ژاندووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.