خۆپیشاندان له به‌غدا و پارێزگاكانی دیكه‌ی عێراق به‌رده‌وامی هه‌یه و دوێنی پێنجشه‌ممه‌ش له به‌غدای پایته‌خت و پارێزگای به‌سڕه خۆپیشاندان به‌ڕێوه‌چوو و جارێكی دیكه دژی حكومه‌تی عێراقی دروشمی جیاجیا به‌رز كرایه‌وه.
چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی ڕایانگه‌یاند كه له خۆپیشاندانه‌كانی به‌غدا شه‌ش كه‌س كوژراون و ژماره‌یه‌كی دیكه‌ش برینداربوون.
سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كان ڕاشیانگه‌یاند كه چوار خۆپیشانده‌ر له پارێزگای به‌سڕه كوژراون، هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌كی دیكه‌ی خۆپیشانده‌ر برینداربوون.
سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كان عێراق ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه‌شكردووه كه ڕه‌نگه ژماره‌ی كوژراوانی خۆپیشاندانه‌كانی دوێنی پێنجشه‌ممه‌ی عێراق به‌رزتر ببێته‌وه.
هاوكات پێشبینی ده‌كرێت ئه‌مڕۆ هه‌ینی و به‌تایبه‌تی دوای نوێژی هه‌ینی خۆپیشاندانی به‌رفراوان له به‌غدا و پارێزگاكانی دیكه‌ی عێراق به‌ڕێوه‌بچێت.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.