به‌بۆنه‌ی 170 ساڵه‌ی ده‌رچوونی یه‌كه‌م ڕۆژنامه‌ی ئاشووری به‌ناوی (زههڕیڕێ دبههڕا) له په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی تایبه‌تی رواندز پانێلێك رێكخرا.
ئێواره‌ی ڕۆژی 5-11- 2019 (ناوه‌ندی دیانا بۆ ڕاگه‌یاندن) به‌هاوكاری په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی تایبه‌تی ڕواندز، هه‌ڵسا به ڕێكخستنی پانێلێك بۆ هه‌ردوو ڕۆژنامه‌نووس ( ئیسماعیل ئیبراهیم و ایڤان جانێ) له ژێر ناونیشانی ڕۆژنامه‌گه‌ری ئاشووری له قووڵایی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.
له‌سه‌رتادا م.دلاوه‌ر جه‌وهه‌ر ڕاگری په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی تایبه‌تی ڕواندز، له وته‌یه‌كیدا تیشكی خسته سه‌ر گرنگی ئه‌م جۆره چاڵاكییانهو جه‌ختی كرده‌وه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه په‌یمانگه هه‌میشه بووه و ده‌بێته سهكۆیێكی ئازاد بۆ ڕۆشنبیران و بیرمه‌ندان كه هه‌ڵگری په‌یامی هاوسه‌نگن و كار بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی ڕۆشنبیری و بیری ته‌بایی وپێكه‌وه ژیان له نێوان گشت ئایین و نه‌ته‌وه و چین و توێژه‌كانی هه‌رێمی كوردستان.
دواتر له‌به‌شی یه‌كه‌می پانێله‌كه رۆژنامه‌وان ئیسماعیل ئیبراهیم به‌ڕێوه‌به‌ری ده‌زگاری زاری كرمانجی، بۆ ڕۆشنبیری و ڕاگه‌یاندن باسی بابه‌تی (گه‌نجی ڕاگه‌یاندنكار وڕاگه‌یاندنی گه‌نج) كرد، كه چۆن هاوكاری گه‌نج بكرێت تاكو بێته نیو كاری ڕاگه‌یاندن وڕولی خۆی بگێڕێت، چونكه نوێبوونه‌وه له‌كاری ڕاگه‌یاندن و هه‌ر كارێكی تر كاری گه‌نجه و به‌گه‌نج ده‌كرێت، هه‌روه‌ها ئاماژه به پێگه‌ی گرنگی ئافره‌تان له‌م بواره‌دا و شێكردنهوهیێكی پۆخت بۆ ئه‌و كێشه ئاسته‌نگانه خسته به‌رباس، كه ڕووبه‌ڕووی ئافره‌تی ڕاگه‌یاندنكار ده‌بن.
له‌به‌شی دووه‌می پانێله‌كه ڕۆژنامه‌نووس ایڤان جانێ، به‌ڕێوه‌به‌ری ناوه‌ندی دیانا بۆ ڕاگه‌یاندن باسی مێژووی ڕۆژنامه‌گه‌ری ئاشووری كرد، له خاڵی ده‌ستپێكه‌وه له ئورمییه تاكو دیانا، ئه‌وه‌شی خسته ڕوو كه ڕۆژنامه‌ی (زههڕیڕی دبههڕا) به‌دایكی ڕۆژنامه ئاشوورییه‌كان هه‌ژمارده‌كرێت و یه‌كه‌م ژماره‌ی ساڵی 1849 له‌شاری ئورمییه‌ی ئێران ده‌رچووه. هه‌روه‌ها باسه گرنگترین ڕۆژنامه ئاشوورییه‌كانی نیوخۆ و دره‌وه‌ی ووڵاتی كرد و باسی ڕولی ڕۆژنامه‌نووسه ئاشوورییه‌كان كرد له دامه‌زراندنی وپێشخستنی كاری ڕاگه‌یاندن.
سه‌رچاوه/ زاری كرمانجی
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.