له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامی خۆپیشاندانه‌كان له پارێزگاكانی خواروو و ناوه‌ڕاستی به‌غدا، چه‌ند به‌رپرسێكی عێراقی پێشنیاری كۆبوونه‌وه‌ی نوێنه‌ری خۆپیشانده‌ران و حكومه‌تیان كردووه به‌ڵام سه‌ركرده‌یه‌كی عێراقی رایده‌گه‌یه‌نێت تا بكوژانی خۆپیشانده‌ران سزا نه‌درێن، هیچ بوارێك بۆ گفتوگۆ نییه.
ئه‌یاد عه‌لاوی سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشوتری عێراق له دیدارێكی میدیایی له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی سكای نیوزی عه‌ره‌بی رایگه‌یاندووه، ئه‌و دۆخه‌ی هاتۆته‌ئاراوه به‌رهه‌می لاوازی حكومه‌ته، هه‌روه‌ها پێشتریش چه‌ند جارێك سه‌رۆك وه‌زیرانم له‌بوونی چه‌ند كه‌سێكی نه‌شیاو له‌نێو نوسینگه‌كه‌ی ئاگاداركرده‌وه، به‌ڵام گوێی پێنه‌دا.
عه‌لاوی گوتیشی تا گرووپه چه‌كداره‌كان بەو شێوه‌یه باڵا ده‌ست بن حكومه‌ت به‌لاوازی ده‌مێنێته‌وه‌و تا بكوژانی خۆپیشانده‌ران سزا نه‌درێن هیچ بوارێك بۆ گفتوگۆ له‌عێراق نابێت.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.