ئه‌مڕۆ هه‌ینی عه‌لی سیستانی مه‌رجه‌عی باڵای شیعه‌كانی عێراق له رێگه‌ی نامه‌یه‌كی ده‌ستنووسی مۆركراو كه له‌لایه‌ن عه‌بدولمه‌هدی ئه‌لكه‌ربه‌لایی نوێنه‌ری سیستانی گوتاربێژی كه‌ربه‌لا خوێندرایه‌وه، هۆشداری له قۆستنه‌وه‌ی خۆپيشاندانه‌كانی عێراق دا، له‌سه‌ر ئاستى ناخۆ و ده‌ره‌وه .
هاوكات له پێنج خاڵدا، هه‌ڵویستی نوێی خۆی به‌م شێوه‌یه خسته‌ڕوو:
یه‌كه‌م: ئه‌و هێزه سیاسییانه‌ی ئێستا له ده‌سه‌ڵاتن ده‌رفه‌تێكی بێوێنه‌یان له‌به‌رده‌سته بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ڵامی داواكاریی خۆپيشانده‌ران بده‌نه‌وه، به گوێره‌ی نه‌خشه‌ڕێگه‌یه‌كی ڕوون و له ماوه‌یه‌كی دیاریكراو، به‌وهۆیه‌وه ده‌بێته سنووردانان له‌به‌رده‌م گه‌نده‌ڵی و پشك پشكێنه بۆ ماوه‌یه‌كی دوور و درێژ.
دووه‌م: پێویسته خۆپێشاندانه‌كان به شێوه‌یه‌كی ئاشتیانه و هێمنانه خۆپيشاندانه‌كانیان به‌رده‌وام بكه‌ن، چوونكه ئه‌وه مافی هه‌موو تاكێكى پێگه‌یشتووی عێراقییه كه داوای مافه‌كانی بكات.
هه‌روه‌ها پاراستنى گیانیان ده‌كه‌وێته سه‌ر ئه‌ستۆی هێزه ئه‌منییه‌كان.
سێیه‌م: جێى دڵخۆشییه كه تێبینیم كردووه زۆربه‌ی به‌شداربووانی خۆپيشاندانه‌كان، پارێزگاری له ئاشتی و هێمنی خۆپيشاندانه‌كان ده‌كه‌ن و خۆیان له پێكدادان له‌گه‌ڵ هێزه ته‌ناهییه‌كان و دامه‌زراوه حكوومی و موڵك و سامانی تایبه‌ت ده‌پارێزن.
چواره‌م: لایه‌نى عێراقى هه‌ن له ناوخۆ و ده‌ره‌وه، له چه‌ند ده‌یه‌ی ڕابردوو ڕۆڵی دیاریان له‌و كاره‌ساتانه هه‌بووه كه به‌سه‌ر عێراقدا هاتوون، ئێستاش هه‌مان ئه‌و هێزانه، ده‌یانه‌وێت جموجۆڵی ناڕازییه‌كان بۆ به‌ده‌ستهێنانی ئامانجی سیاسی به‌كاربهێنن، بۆیه پێویسته خۆپێشانده‌ران وریا بن.
پێنجه‌م: پێگه‌ی هێزه چه‌كداره‌كان و ئه‌وانه‌ی كه له ڕیزی ئه‌و هێزانه‌ن و به‌شداری كارایان له تێكشكاندنی داعش و تیرۆریستان هه‌بووه بۆ پارێزگاریكردن له گه‌ل و خاك و پیرۆزییه‌كانی عێراق و، له‌سه‌ر هه‌موو ئاسته‌كان قوربانیانداوه بۆیه پێویست ناكات هیچ وشه‌یه‌كیان به گوێدا بدرێت.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.