دامەزراوەی بەرگری مووشكی سوپای پاسداران خستنەخوارەوەی فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوانی لە باشووری وڵاتەكەی ڕاگەیاند.
كەناڵی العالمی ئێرانی لە زاری سەرچاوەیەكی ئاگادار بڵاویكردەوە، كە دامەزراوەی بەرگری مووشەكی سەر بە سوپای پاسداران پێش چەند كاتژمێرێك مووشەكێكی ئاڕاستەی فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوان كردووە، كە لە ئاسمانی بەندەری ماهشهر بینراوە.
ڕاشیگەیاندووە: مووشەكەكە ڕاستەوخۆ فڕۆكەكەی پێكاوە و تێكی شكاندووە.
شایەتحاڵانی ڕووداوەكەش لە بەندەری ئیمام خومەینی ڕایانگەیاندووە: بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی له بەندەرەكەوە گوێیان لە تەقینی مووشەكێك بووە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.