هه‌ر كۆمه‌ڵگایه‌ك خاوه‌نی كلتوور وداب نه‌ریتی تایبه‌ت به‌خۆی هه‌یه. كۆمهڵهگای كوردیش وه‌ك هه‌ر كۆمه‌ڵگایه‌ك كلتوور و داب و نه‌ریتی خۆی هه‌یه، له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌م كلتووره په‌یوه‌ندی و شێوازی مامه‌ڵه‌كردنی تاكه‌كان له نیوان یه‌كتر داڕێژڕاوه.
سنورێك هه‌یه بۆ شێوازی هه‌ڵس و كه‌وت وپه‌یوه‌ندیه‌كان له كلتووری كوردیدا، ئه‌مه‌ش واده‌كات كه په‌یوه‌ندیه‌كان به ئاڕسته‌ی ته‌ندروست نه‌ڕوات.
له كلتوور و كۆمه‌لگای كوردهواری ڕێگا نه‌دراوه و كارنه‌كراوه كه كه‌سه‌كان له‌نزیكه‌وه یه‌كتر بناسن، به‌تایبه‌ت كچ و كوڕ(ژن و پێاو)، ته‌نها له چوارچێوه‌ی ههوسهرگیریدا ده‌كری له‌یه‌ك نزیك بن و له‌یه‌ك تێبگه‌ن.
مرۆڤه‌كان له‌ده‌ره‌وه و له ناو كۆمه‌ڵگا كهسایهتیهكیان هه‌یه كه هه‌وڵ ده‌ده‌ن باشترینی خۆیان نیشانی به‌رامبه‌ره‌كه‌یان بده‌ن، ئه‌م ماوه‌یه كه له‌ده‌ره‌وه‌ی ماڵه‌وه‌ن جۆرێك له نمایش ده‌كه‌ن و ڕووی ڕاسته‌قینه‌ی كه‌سایه‌تی خۆیان تاڕاده‌یه‌ك ده‌شارنه‌وه، ئه‌مه‌ش واده‌كات ورده‌كاری كه‌سایه‌تی به‌رامبه‌ره‌كه‌ت نه‌بینیت و وه‌ك خۆی نه‌یناسیت.
په‌یوه‌ندیه‌كان له ده‌ره‌وه‌ی پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیری ته‌نها ڕووكه‌شه، كچ و كوڕ ته‌نها ئه‌م لایه‌نه‌ی یه‌كتر ده‌بێنن كه بینراوه یان به‌رامبه‌ره‌كه‌ی ده‌یه‌وه‌ێ پیشانی بدات، زۆر جاریش ته‌نها لایه‌نه باشه‌كانن كه ده‌بیندرێت، ئه‌مه‌ش واده‌كات هه‌ردوولا ئه‌شقی یه‌كتربن.
مرۆڤه‌كان ناتوانن به‌به‌رده‌وامی نمایش بكه‌ن، بۆیه كه ده‌گه‌ڕێنه‌وه ناو ماڵه‌كانیان ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ كه‌سایه‌تی وخوو ڕه‌وشته‌كانی خۆیان. هه‌ندێ ورده‌كاری و تایبه‌تمه‌ندی هه‌یه له كه‌سایه‌تی هه‌ریه‌ك له‌ئێمه ته‌نها ئه‌وانه ده‌یبینن كه له‌گه‌ڵمان ژیان ده‌كه‌ن. ده‌كرێ كه‌سێك له‌ده‌ره‌وه‌ی ماڵه‌كه‌ی و له ناو كۆمه‌ڵگا كه‌سێكێ زۆر خۆشه‌ویست ومیهرهبان وخاوه‌ن كه‌سایه‌تیه‌ك بیت كه سه‌رنجی هه‌مووان بۆ خۆی ڕاكێشی، به‌ڵام له ناو ماڵ و خێزانه‌كه‌ی كهساییهتیهكی پێچه‌وانه‌بێت، كه‌سێكی دڵ پیس، ڕه‌زیل، ڕارا، چه‌ندین سیفاتی تر كه واده‌كات ئاسان نه‌بێت بگونجێت له‌گه‌ڵیا.
كچ و كوڕه‌كان ئه‌م كهساییهتهی یه‌كتر ده‌بینن كه له‌ده‌ره‌وه‌ی ماڵه‌كه‌یان هه‌یانه وهه‌ر له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه هۆگری یه‌كتر ده‌بن و په‌یوه‌ندی خۆشه‌ویستی به‌یه‌كه‌وه‌یان ده‌به‌ستێته‌وه وله ماوه‌یه‌كی زوو بڕیار ده‌ده‌ن كه ئه‌م كه‌سه‌یه پاڵه‌وانی خهونهكانمه وده‌مه‌وێ ژیانم له‌گه‌ڵی به‌سه‌ربه‌رم. دوای ماوه‌یه‌ك له‌دوای هاوسه‌رگیری كه‌ساییه‌تیه ڕاسته‌قینه‌ی هه‌ردوولا بۆ یه‌كتر ئاشكرا ده‌بێت، لێره‌دا ئاستی بیركردنه‌وه وهۆشیاری كه‌سه‌كان كاریگه‌ری زۆری ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن شێوازێك بدۆزنه‌وه كه بتوانن په‌یوه‌ندیه‌كه‌یان ببپارێزن و جیاوازیه‌كانی نیوانیان كه‌م بكه‌نه‌وه وژیانێكی خۆش به‌سه‌ربه‌رن به‌یه‌كه‌وه. جیاوازیه‌كان له نیوان تاكه‌كان زۆرن، له هه‌ندێ كات ئه‌سته‌مه ڕێگایه‌ك بدۆزنه‌وه كه له‌یه‌ك نزیك ببنه‌وه وبگونجێن له‌گه‌ڵ یه‌كتر، له‌م كاته‌دا باشترین جاره‌سه‌ر جیابوونه‌وه‌یه.
پێش هاوسه‌رگیری په‌یوه‌ندیه‌كان زیاتر له ڕێگای هه‌سته‌كان وده‌ربڕینی له ڕێگای ووشه‌كان وگۆرانی شعره‌كانی ئه‌م شاعرانهی كه باس له ئه‌شقی پاك وبێگه‌رد ده‌كه‌ن، به‌ڵام له‌دوای هاوسه‌رگیری ڕووبه‌ڕوی به‌رپرسیاره‌یه‌تی خێزان وژیان ده‌بیته‌وه وگۆرانی و شعره‌كان شوینیان كهمدهبێتوه ولهشوێنیان دا په‌یوه‌ندیه‌كه ده‌گۆڕێ بۆ په‌یوه‌ندی ڕاسته‌وخۆ، له‌هه‌ندێ كات له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ژن و پێاوه‌كه خۆشهویستهكی زۆر هه‌یه له نیوانیان و كهساییهتیهكانیان نزیكه له‌یه‌كتر، به‌ڵام له كاتی په‌یوه‌ندی سه‌رجێیی و كرداری خۆشه‌ویستی ناگونجێن، ئه‌مه‌ش ده‌بیته هۆی دروست بوونی كێشه له‌نێوانیان، زۆرێك له كێشه‌كان ونهگونجانی ههوسهرهكان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ نه‌گونجانیان له كاتی سه‌رجێیدا.
جیابوونه‌وه باشترین چاره‌سه‌ره له‌كاتی نهگونجاندا. هێشتان له‌ناو كۆمه‌ڵگای ئێمه‌دا جیابوونه‌وه نه‌بۆته بابه‌تێك كه قبووڵ كرا‌و بیت. له كلتووری كورده‌واریدا به‌چاوێكی جیاواز سه‌یری ژنیك ده‌كرێت كه جیابووبێته‌وه له میرده‌كه‌ی، زۆر جار ئه‌م تێڕوانینه‌ی كۆمه‌ڵگا وا له ژنان ده‌كات كه به‌رگه‌ی هه‌موو ئه‌م ناخۆشیانه بگرن كه تووشیان ده‌بیته‌وه و به‌رده‌وام ده‌بن له ژیان له‌گه‌ڵ كه‌سێك كه هیچ شتیك كۆیان ناكاته‌وه وبه‌هیچ شێوه‌یه‌ك ناگونجێن به‌یه‌كه‌وه، هه‌روه‌ها پیاوه‌كانیش به‌هامان شێوه له ترسی تانه‌ی كۆمه‌ڵگا، یان هه‌ندێ جار كه ژنه‌كه داوای جیابوونه‌وه بكات، ئه‌مه پیاوه‌تیان برندار ده‌كات وسووردهبن له‌سه‌ر به‌رده‌وامی په‌یوه‌ندیه‌كه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه ده‌زانێت ناتوانن ژیانیكی ئاسووده وبه‌خته‌وه‌ر به‌یه‌ك ببه‌خشن.
ژیان به‌یه‌كه‌وه جوانه، به‌ڵام به ڕێز وخۆشه‌ویستیه‌وه جوانتر وپڕ به‌هاتر ده‌بێت. با ڕێز له یه‌كتر و له بڕیاره‌كانی یه‌كتر بگرین، كه نه‌مانتوانی وه‌ك هاوسه‌ر به‌یه‌كه‌وه بین با وه‌ك دوو هاوڕێ یان وه‌ك دوو مرۆڤ ڕێز له بوون وكه‌سایه‌تی وخۆشی یه‌كتر بگرین و یه‌كتر قبووڵ كردن بكه‌ین به فه‌رهه‌نگ.
ن/ ڕه‌هێل دزه‌یی
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.