له ئه‌نجامی رووداوێكی هاتوچۆ له رێگای نێوان دهۆك-هه‌ولێر له گوندی ئیسماوه له سنووری قه‌زای به‌رده‌ڕه‌ش، سێ كه‌س گیانیان له ده‌ستدا و سێی دیكه به سه‌ختی بریندار بوون.
به‌پێی زانیارییه‌كان رێگاگه له‌ژێر نوێژه‌نكردنه‌وه‌دا بووه و به‌پێی روونكردنه‌وه‌ی به‌رپرسانی هاتوچۆ تیژڕه‌ویی هۆكاری رووداوه‌كه بووه.
به‌رپرسی راگه‌یاندنی هاتوچۆی قه‌زای به‌رده‌ڕه‌ش، حازم گۆران له‌باره‌ی رووداوه‌كه‌وه، رایگه‌یاند: له ئه‌نجامی رووداوێكی هاتوچۆ له رێگای سه‌ره‌كی نێوان دهۆك-هه‌ولێر له گوندی ئیسماوه له سنووری قه‌زای به‌رده‌ڕه‌ش سێ كه‌س ده‌ستبه‌جێ گیانیان له‌ده‌ستدا و سێی دیكه‌ش به‌سه‌ختی بریندار بوون، برینداران دوای گه‌یاندنیان به بنكه‌ی ته‌ندروستی به‌رده‌ڕه‌ش، گوازراونه‌وه بۆ نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی ئاكرێ به مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری به‌په‌له.
گوتیشی: رێگاكه له سنووری گوندی ئیسماوه له‌ژێر نوێژه‌نكردنه‌وه‌دایه، ئه‌گه‌رچی هێما و رێنماییه‌كانی هاتوچۆمان له‌سه‌ر رێگاكه داناوه، به‌ڵام به‌هۆی تیژڕه‌وییه‌وه ئۆتۆمبێله‌كه خۆی به یه‌كێك له‌و به‌ربه‌سته به‌ردینانه‌دا كێشاوه كه له‌سه‌ر رێگاكه دانراوه.
حازم گۆران ئاماژه‌ی به‌وه‌دا قوربانیانی رووداوه‌كه ئه‌ندامانی یه‌ك خانه‌واده‌ن و دانیشتووی ده‌ڤه‌ری ئه‌تروشن له سنووری قه‌زای شێخان، له كاتی گه‌ڕانه‌وه‌یان به‌ره‌و زێدی خۆیان تووشی رووداوه‌كه بوون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.