Erbil 38°C دووشەممە 23 ئەیلوول 14:25

هونه‌رمه‌ندێکی ناوداری سنه‌یی کۆچی دوایی کرد

له‌گه‌ڵ چه‌ندین گروپ وه‌كو ژنیار و گۆرانی بێژ كاری كردوه‌
کوردستان TV
100%

محه‌مه‌د گورجی هونه‌رمه‌ندی گۆرانیبێژی پێشه‌نگی سنه‌یی به‌ هۆی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ له‌ ته‌مه‌نی 54 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد.

محه‌مه‌د گورجی هونه‌رمه‌ندی گۆرانیبێژی پێشه‌نگی سنه‌یی به‌ هۆی تووشبوون به‌ نه‌خۆشینی شێرپه‌نجه‌ له‌ ته‌مه‌نی 54 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد.

ئه‌م هونه‌رمه‌نده‌ خوالێخۆشبووه‌ پاش نیوه‌ڕۆیدوێنێ هه‌ینی 8/10/2019به‌ ئاماده‌بوونی هونه‌رمه‌ندان و خه‌ڵكی هونه‌رخۆشه‌ویست له‌ گۆڕستانی به‌هه‌شتی محه‌مه‌دی شاری سنه‌ ئه‌سپارده‌ كرا.

هونه‌رمه‌ند محه‌مه‌د گورجی له‌ دایكبووی ساڵی 1965 له‌ ناوچه‌ی تاقه‌ گه‌وره‌ی شاری سنه‌یه‌ ،خاوه‌نی دوو ئه‌لبوومی سیدییه‌ له‌گه‌ڵ چه‌ندین گروپ وه‌كو ژنیار و گۆرانی بێژ كاری كردوه‌.

سه‌رچاوه‌/ ئاژانسی میهر

كوردستان تیڤی/ كامران

گۆرانی و مۆسیقا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.