Erbil 38°C پێنجشەممە 21 ئایار 06:55

مه‌کته‌بی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان پیرۆزبایی یادی له‌دایکبوونی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام (د.خ) له‌ موسڵمانان ده‌کات

ئومێدەوارین ئەو بۆنە پیرۆزە هەوێنی خێر و خۆشی و ئارامی بێ و گەلەكەمان لە دەردەسەری و ناخۆشی بەدوور بێ
کوردستان TV
100%

مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ په‌یامێكدا پیرۆزبایی یادی له‌دایكبوونی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام (د.خ) له‌ موسڵمانان ده‌كات.

 له‌ په‌یامه‌كه‌ی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتیدا هاتووه‌، بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی لەدایكبوونی پێغەمبەری ئیسلام حەزرەتی (محەمەد) درودی خوای لەسەر بێت، گەرمترین پیرۆزبایی لە سەرجەم موسڵمانانی كوردستان و عیراق و جیهان دەكەین، ئومێدەوارین ئەو بۆنە پیرۆزە هەوێنی خێر و خۆشی و ئارامی بێ و زیاتر گیانی برایەتی و  لێبووردەیی و تەبایی بچەسپێ و گەلەكەمان بە هەموو پێكهاتەكانیەوە لە دەردەسەری و ناخۆشی بەدوور بێ. 

لەو دەرفەتەدا جەخت دەكەینەوە سەر پەیامی ئاشتەوایی كۆمەڵایەتی و هەماهەنگی و پتەوكردنی رۆحی هاوبەشی بەیەكەوەژیان و دابینكردنی زەوینەی لەباری خۆشگوزەرانی و ئاسوودەیی و رەتكردنەوەو نەهێشتنی نەریتی نەویستراوی دووبەرەكی و توندڕۆیی و شەڕانگێزیی. جارێكی دیكە یادی لەدایكبوونی حەزرەتی(محەمەد)درودی خوای لەسەر بێت، لە گشت موسڵمانان پیرۆز بێت.   

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.