هاوسه‌رۆكی ده‌سته‌ی جێبه‌جێكردنی ئه‌نجوومه‌نی سووریای دیموكرات (مەسەدە) داوا له ئه‌وروپا ده‌كات دوو هه‌زار سه‌رباز بۆ پاراستنی سنووری توركیا و رۆژئاوای كوردستان ره‌وانه بكات.
ئیلهام ئه‌حمه‌د هاوسه‌رۆكی ده‌سته‌ی جێبه‌جێكردنی ئه‌نجوومه‌نی مەسەدە به ئاژانسی رۆیته‌رزی راگه‌یاند كه كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مەریكا مه‌ترسییه و پێویسته وڵاتانی ئه‌وروپا هۆشیاربن و هێز ره‌وانه‌ی سنووره‌كانی توركیا و رۆژئاوای كوردستان بكه‌ن.
له باره‌ی هه‌ڵوێستی ئه‌وروپا به‌رامبه‌ر توركیا، ئیلهام ئه‌حمه‌د گوتی: پێویسته وڵاتانی ئه‌وروپا هه‌ڵوێستی توندتریان هه‌بێت به‌رامبه‌ر توركیا و ئه‌ندامبوونی ئەو وڵاتە له یه‌كێتی ئه‌وروپا بوه‌ستێنێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.