ڕۆبێرتۆ مۆرینۆ ڕاهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا پێكهاته‌ی تیپه‌كه‌ی بۆ دوو یاری داهاتووی پاڵاوتنه‌كانی جامی یۆرۆی دووهه‌زاروبیست له‌به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژارده‌كانی ماڵتا‌و ڕۆمانیا ڕاگه‌یاند
مۆرینۆ بیستوسێ یاریزانی بۆ پێكهاته‌ی ئه‌مجاره‌ی ئیسپانیا بانگهێشت كردووه‌و ناوی هه‌ر بیستوسێ یاریزانه‌كه‌ی له مۆزه‌خانه‌ی مۆسیۆ دێل باردۆ له مه‌درید ئاشكراكرد، ئه‌ویش له بیره‌وه‌ری دووسه‌د ساڵه‌ی دروستكردنی مۆزه‌خانه‌كه
له پێكهاته‌ی ئه‌مجاره‌ی ماتادرۆ بۆ یه‌كه‌م جاره بانگهێشتی دانی ئۆلمۆی یاریزانی یانه‌ی دینامۆ زه‌گرب كراوه كه پێشتر له ئه‌كادیمیای لاماسیای بارسێلۆنا پێگه‌یشتووه، هاوكات هه‌ردوو یاریزان ئه‌لڤارۆ مۆراتاو سانتی كازۆرلا له ناوه دیاره‌كانی نوێترین پێكهاته‌ی هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیان، جێگای باسه ئیسپانیا به شێوه‌ی پێشوه‌خت گه‌یشتنی بۆ كۆتاییه‌كانی جامی یۆرۆی دووهه‌زاروبیست مسۆگه‌ركردووه
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.