محەمەد حەلبوسی دەستپێشخەرییەکی نیشتیمانی بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی عێراق لەماوەیەکی دیاریکراودا رادەگەیەنێت.
ئەمڕۆ شەممە، ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کۆبووەوە لە کۆبونەوەكهدا محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئهنجوومهنی نوێنهران رایگەیاند: دەست بە هەوڵەکانی دەکات بۆ دەستپێکردنی دەستپێشخەرییەکی مەدەنیی بۆ کۆکردنەوەی سێ سەرۆکایەتییەکە و کەسانی ئەکادیمی و مەرجەعیەتە ئاینییەکان و ژین و توێژە جیاوازەکانی کۆمەڵگە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان و جێبەجێکردنی داواکاریی خەڵک کە پێویستە لەسەر دەسەڵاتەکان جێبەجێیان بکەن.
حەلبوسی ئاماژەی بەوەشکرد، دەبێت کێشەکان لەماوەیەکی دیاریکراودا چارەسەربکرێن، نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکانیش بەشداری هەوڵەکان دەکەن.
ئەم وتانەی حەلبوسی لەکۆبوونەوەی پەرلەماندا هات، کە تێیدا خوێندنەوەی دووەم کرا بۆ یاسایی خانەنیشین و بڕینی ئیمتیازاتی بەرپرسانی باڵای وڵات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.