Erbil 38°C ھەینی 20 شوبات 06:42

لایه‌نه‌ سیاسییه‌کان بڕیار له‌ چاره‌نووسی‌ عادل عه‌بدولمه‌هدی‌ ده‌ده‌ن

رێككه‌وتن له‌سه‌ر مانه‌وه‌ی‌ ده‌كرێت
کوردستان TV
100%

دوو سه‌رچاوه‌ی‌ سیاسی‌ عیراقی‌ رایانگه‌یاندووه‌ كه‌ هێزه‌ سیاسییه‌ سه‌ره‌كییه‌كانی‌ عیراق رێككه‌وتن له‌سه‌ر مانه‌وه‌ی‌ عادل عه‌بدولمه‌هدی‌ له‌ پۆسته‌كه‌ی‌ وه‌ك سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ عیراق.

ئاژانسی‌ فرانس پرێس بڵاویكرده‌وه‌ كه‌ له‌ چه‌ند رۆژی‌ رابردوودا زۆربه‌ی‌ هێزه‌ سیاسییه‌كانی‌ عیراق به‌رده‌وامبوون له‌ كۆبوونه‌وه‌ بۆ بڕیاردان له‌ بارودۆخی‌ ئێستای‌ عیراق.

ئاژانسه‌كه‌ له‌ زاری‌ دوو سه‌رچاوه‌ی‌ سیاسی‌ كه‌ به‌شداربوون له‌ كۆبوونه‌وه‌كان، بڵاویكرده‌وه‌ كه‌ له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا كه‌ زۆربه‌ی‌ سه‌ركرده‌ی‌ قه‌واره‌ گه‌وره‌كان تیایدا به‌شداربوون، حزبه‌ سیاسییه‌كان رێككه‌وتن له‌سه‌ر مانه‌وه‌ی‌ عادل عه‌بدولمه‌هدی‌ له‌ ده‌سه‌ڵاتدا له‌به‌رامبه‌ردا چاكسازی‌ له‌ دۆسێكانی‌ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی‌ گه‌نده‌ڵی‌ ئه‌نجام بدرێت و هه‌مواری‌ ده‌ستوور بكرێته‌وه‌.

ڕاشیگەیاندووە، كە ئەو لایەنانە ڕێككەوتوون پاڵپشتی حكومەت بكەن بۆ كۆتایی هێنان بە خۆپیشاندانەكان بە هەر هۆكارێك بێت.

ئەو سەرچاوانە دەشڵێن: ئاڕاستەیەكی كۆن هەیە بۆ نوێكردنەوەی پەیكەری ماڵی شیعی هاوشێوەی هاوپەیمانی نیشتمانی.

جێگەی ئاماژەبۆكردنە ماوەی چەند هەفتەیەكە خۆپیشاندان لە پارێزگاكانی عێراق ڕویداوەو خۆپیشاندەران داوای دابینكردنی هەلی كار و نەهێشتنی گەندەڵی و گۆڕینی دەستوری عێراق دەكەن.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.