ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند، هەموو هەوڵەکان بەردەوامن بۆ هێورکردنەوەی دۆخی عێراق و جێبەجێکردنی مافە ڕەواکانی خۆپێشاندەران.
دوێنی سەرۆکوەزیرانی عێراق، عادل عەبدولمەهدی، کۆبوونەوەیەکی فرەوانی کرد بۆ ئەوەی هەموو داواکارییەکانی خەڵکی عێراق لە بودجەی ٢٠٢٠دا جێبەجێ بکرێن .
دیار بەرواری ئهندامی ئهنجومهنى نوێنهرانی عێراق بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتى كوردستانى راگهیاند كه هۆکاری سەرەکیی دواخستنی پرۆژەبودجەی 2020 بۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەوەیە کە داواکانی خۆپێشاندەران جیبەجێ بکرێن و پلانێکێ تۆکمەتر بۆ دارشتنی خەرجکردنی بووجە دابنرێت.
راشیگهیاندووه كه دواخستنەکە لە بەرژەوەندی خەڵک و حکوومەتدایە، چونکە هەموو داواکارییەکانی تێدا جیبەجێ دەکرێت و حکوومەتیش بە شێوەیەکی باشتر بودجە دادەڕێژێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.