Erbil 38°C پێنجشەممە 21 ئایار 04:16

پۆلیسی سلێمانى: 24 تۆمەتبار بە تاوانی ئەنجامدانی دزی دەستگیرکران

پۆلیس: سەرجەم تۆمەتباران بەفەرمانی دادوەرو بەپێی ماددەی 446 لەیاسای سزادان ڕاگیراون
کوردستان TV
100%


به‌رێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى سلێمانى بڵاوی كرده‌وه‌ ، كه‌تیمه‌كانى بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان لەڕۆژی 23-10-2019 تا 8-11-2019 ، بیست و چوار تۆمەتباریان دەستگیركرد كە تۆمەتباران هەستاون بەتاوانی دزیی جۆراو جۆر، بەمشێوەیە:

- تۆمەتبارێك دەستگیركراوە كە هەستاوە بەدزینی سندوقی پارەی مزگەوت و تۆمەتباریش پێشینەی هەبووەو چەند جارێك لەسەر تاوانی دزیكردن دەستگیركراوە .

- دوو تۆمەتبار دەستگیركراون كە هەستاون بەدزینی سەرە مەنهۆڵ لە گەڕەكەكانی شاری سلێمانی .

- پێنج تۆمەتبار دەستگیركراون كە ویستویانە ئۆتۆمبیلێك بدزن بەڵام دواتر كەلوپەلی ناو ئۆتۆمبێلەكەیان دزیوە .

شانزە تۆمەتباری تر دەستگیركراون كە هەستاون بەدزی جۆراو جۆر وەك دزینی پارە و مۆبایل و دزیكردن لەسۆپەرماركێت و ماڵان .

راشیده‌گه‌یه‌نن ، لەئێستادا سەرجەم تۆمەتباران بەفەرمانی  دادوەرو بەپێی ماددەی 446 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراون .

 

 

 


دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.