به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی راگه‌یاندنی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری روونكردنه‌وه‌یه‌ك سه‌باره‌ت به‌هه‌واڵێكى كه‌ناڵی ئێن ئارتى بڵاوكرده‌وه ، ئه‌نجومه‌نه رایده‌گه‌ێنێت ، رۆژی پێنج شه‌ممه رێكه‌وتی 7/11/2019 كه‌ناڵی (ئێن ئار تی) هه‌واڵێكی بڵاو كرده‌وه له‌سه‌ر زاری كه‌سێك له‌به‌رده‌م داواكاری گشتی كه‌ركوك-گه‌رمیان كه گوایه دۆسیه‌ی گرنگ نادرێته دادوه‌ر (رزگار محه‌مه‌د ئه‌مین) ئه‌ندامی دادگای پێداچوونه‌وه‌ی هه‌رێم و ناوبراویش داوای گواستنه‌وه‌ی كردووه بۆ دادگای پێداچوونه‌وه‌ی فیدرالی له به‌غدا، بۆیه وه‌ك ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری به پێویستمان زانی ئه‌و روونكردنه‌وه‌یه بده‌ین:
1- سه‌باره‌ت به پێدانی دۆسیه‌ی گرنگ به دادوه‌رانی پێداچوونه‌وه، راده‌گه‌یه‌نین كه له دادگای پێداچوونه‌وه‌ی هه‌رێم هه‌موو دۆسیه‌كانی به‌رده‌م ده‌سته‌ی سزای گشتی و ده‌سته‌ی شارستانی گشتی ده‌درێنه گشت ئه‌ندامانی دادگا‌و ناوبراوی سه‌ره‌وه‌ش یه‌كێكه له‌و ئه‌ندامانه و به پێی یاسای ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری ناكرێت ئه‌و داوایانه پێشكه‌ش به ناوبراو نه‌كرێن ته‌نیا جگه له‌و كاتانه نه‌بێت كه مۆڵه‌تی ئاسایی یان نه‌خۆشی هه‌بێت و ناوبراویش جگه له‌وه‌ی كه ئه‌ندامه له هه‌ردوو ده‌سته‌ی سه‌ره‌وه، هه‌روه‌ها سه‌رۆكی ده‌سته‌ی نه‌وجه‌وانانیشه له دادگای پێداچوونه‌وه.
2- سه‌باره‌ت به بابه‌تی گواستنه‌وه‌ی دادوه‌ر (رزگار محه‌مه‌د ئه‌مین) بۆ دادگای فیدرالی له به‌غدا، ئه‌م بابه‌ته په‌یوه‌ندی به دادگای پێداچوونه‌وه‌ی هه‌رێمه‌وه نیه و ناوبراو باش ده‌زانێت له چۆنیه‌تی داواكاری گواستنه‌وه له دادگای پێداچوونه‌وه‌ی هه‌رێم بۆ دادگای پێداچوونه‌وه‌ی فیدرالی له به‌غدا بۆیه ناكرێت هه‌موو بابه‌ت و زانیارییه‌ك بۆ راگه‌یاندنه‌كان باس بكرێت. هه‌ر بۆیه ئه‌م هه‌واڵه له‌سه‌ر زاری ئه كه‌سه دووره له راستی.
3- سه‌باره‌ت به كێشه‌ی ئه‌ندامی داواكاری گشتی (نزار حه‌سه‌ن عه‌لی) كه یه‌كێكه له مانگرتووه‌كان، ئێمه لێره‌دا راده‌گه‌یه‌نین كه ناوبراو به دۆسیه‌یه‌كی كوشتن تێوه‌گڵاوه له‌سه‌ر زار و وته‌ی كه‌سوكاری تاوانلێكراو (سه‌رعێل به‌كر ره‌فعه‌ت) كه كوژراوه و وته‌شیان وه‌رگیراوه و ئه‌م دۆسیه‌یه‌ش له دادگای تاوانه‌كانی گه‌رمیان تۆمار كراوه به ژماره (182/ج/2019) و دادوه‌ر (ئه‌كره‌م ئه‌مین فه‌ره‌ج) (تنحی) كردووه له بینینی داوایه‌كه‌و ئێستاش دۆسیه‌كه له دادگای پێداچوونه‌وه‌یه به ژماره (1550/ده‌سته‌ی سزایی دووه‌م/2019) و له كاتی خۆی داوا له وه‌زاره‌تی داد كرا كه رازی بێت رێكاری یاسایی به‌رامبه‌ر ئه‌ندامی داواكاری گشتی سه‌ره‌وه وه‌ربگیرێت به‌ڵام وه‌زاره‌تی داد به پێی نووسراویان ژماره (20/513/ له 26/2/2019) رازی نه‌بوو. هه‌روه‌ها له كاتی خۆیدا ئه‌ندامی داواكاری گشتی سه‌ره‌وه داوای گواستنه‌وه‌ی كێشه‌كه‌ی كردبوو له دادگای تاوانی كه‌ركوك-گه‌رمیان بۆ دادگایه‌كی دیكه‌ی تاوانه‌كان له هه‌رێم به‌ڵام داواكارییه‌كه‌ی ره‌تكرایه‌وه به بڕیاری دادگای پێداچوونه‌وه‌ی هه‌رێم ژماره (1542/ده‌سته‌ی سزایی دووه‌م/2018 له 15/1/2019) كه هاوپێچه له‌گه‌ڵ نووسراوی سه‌ره‌وه‌ی وه‌زاره‌تی داد. هه‌روه‌ها له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته (داوای سه‌ره‌وه) كێشه له‌نێوان سه‌رۆكی دادگای كه‌ركوك-گه‌رمیان دادوه‌ر (ئه‌كره‌م ئه‌مین فه‌ره‌ج) و ئه‌ندامی داواكاری گشتی (نزار حه‌سه‌ن عه‌لی) دروستبوو.
راشیده‌گه‌یه‌نن ، ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری له هه‌رێمی كوردستان ده‌سه‌ڵاتێكی سه‌ربه‌خۆیه به پێی یاسای ژماره (23ی ساڵی 2007)ی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری كه له په‌رله‌مانی كوردستان ده‌رچووه‌و بۆ كه‌س نیه ده‌ستێوه‌ردان له‌و ده‌سه‌ڵاته‌دا بكات و ئه‌وانه‌ی كه مانیان گرتووه، ئه‌وانه‌ن كه په‌نایان بۆ ده‌زگای حزبی و ئیداری بردوه‌و بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانیان له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی دادگای تێهه‌لچوونه‌وه‌ی كه‌ركوك-گه‌رمیان و لابردنی.
روونکردنه‌وه‌یه‌ک له ئه‌نجومه‌نی دادوه‌رییه‌وه سه‌باره‌ت هه‌واڵێکی که‌ناڵی (ئێن ئار تی)
وێنه‌یه‌ك بۆ مالپه‌ری كوردستان تیڤى نێردراوه
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.